شۆڕشی دوای ده‌وام!
لێره، به‌رده‌وام به‌شی تووڕه‌كردنی خه‌ڵك كێشه هه‌یه، به‌شی زۆركردنی ڵایك و فۆڵۆی په‌یج، ڤیدیۆی مه‌لای تووڕه و لێدوانی سه‌قه‌تی په‌رله‌مانتار و قسه‌ی بێ جێی مه‌كته‌ب سیاسی و هجومی ته‌له‌فزیۆنیی هه‌یه. شاشه‌ی موبایله‌كانمان پڕه له شێتی هه‌زه‌لی و بێوه‌ژنی بێ مووچه و به‌ڵێنی قه‌به. تۆ ئه‌گه‌ر كه‌رت له كاروانیشدا نه‌بێت، ناچارت ده‌كه‌ن هه‌چه هه‌چه بكه‌یت!
هه‌مووی حه‌زی له شۆڕشه و نازانێت چۆن بیكات، له نێو جیهانێكی ئینقلابیدا گیرمان خواردووه، ئه‌مانه‌وێت بیڕووخێنین و دڵنیاشین پێمان چاك ناكرێته‌وه. باشترین مۆدێلی شۆرش له كه‌للـه‌ی ئێمه‌دا، ئه‌و شۆڕشه‌یه كه له كه‌للـه‌ی سورییه‌كاندا بوو، له‌و باشترمان پێ شك نایه‌ت، مه‌گه‌ر مۆدێلی یه‌مه‌نی و لیبییه‌كان! ئه‌وه‌ی هه‌یه تێكی ده‌ده‌ین، نازانین چی له‌وه‌ش بكه‌ین كه تێكچووه؟!
ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له پاش ده‌وام كردمان، زیاترن له‌و ده‌وامانه‌ی كه پێش خۆپیشاندان كردمان. ئه‌و كارانه‌ی كه به تووڕه‌ییه‌وه باسی ده‌كه‌ین و نه‌مان كرد، زۆرتره له‌و كارانه‌ی كه به هێمنی كردمان و باسمان نه‌كرد. لێره هه‌موو شت خراپه، مه‌گه‌ر په‌یامبه‌رێك پێمان بڵێت نه‌خێر وا نییه و باشه. هه‌ر پرسیارێك بخه‌نه پێشمان، وه‌ڵامه‌كه‌ی پڕیه‌تی له نه‌خێر و ناڕه‌زایی. (دۆ ڕێ می فا سۆڵ لا سی) نازانێت و ده‌شڵێت هونه‌ری كوردی خراپه! ڤۆڵتێر ناناسێ و باسی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا ده‌كات! هه‌موو شت خراپه، كاكه وا ده‌ڵێت! هه‌موو شت به كه‌ڵك نایه‌ت، داده پێی وایه!
ڕه‌نگه تاكه میلله‌تی دونیا بین، هه‌موو پیشه‌كان وێڕای كاره‌كه‌ی خۆیان، فه‌یله‌سوفیشن، به‌قاڵ فه‌یله‌سوفه، پۆلیس فه‌یله‌سوفه، نه‌جاڕ و حه‌ماڵ و ڕه‌جاڵ هه‌مووی تێز و تیۆره‌ی خۆی هه‌یه بۆ ئیدانه كردنی ئه‌وانی تر و ئیدانه‌كردنی حكومه‌ت!
ئێستا هه‌موومان ده‌زانین چی خراپه، به‌س كه‌سمان نازانین چ شتێكی ئه‌م وڵاته له هی وڵاته‌كانی تر باشتره. سه‌یری شاشه‌ی توجاره درۆزنه‌كه‌ی بناری گۆیژه ده‌كه‌یت، وا ده‌زانیت خه‌ڵك یه‌ك پارچه ڕه‌شپۆش و دڵته‌نگه، كه‌چی ڕۆژانه خۆی له ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌یه‌وه ڕیكلام بۆ ئه‌و میلله‌ته ده‌كات بێنه چاڤیلاند و سواری جۆلانه و ته‌له‌فریك بن. ئه‌دی ئه‌و میلله‌ته‌ی كه پاره‌ی نانی پێ نه‌به‌ت، چۆن تاقه‌تی هه‌یه سواری چه‌رخ و فه‌له‌كی بزوتنه‌وه‌ی چاڤیلاند بێت؟ ئێ یان ئه‌و درۆ ده‌كات یان میلله‌ت، ده‌ی حه‌تمه‌ن ئه‌و درۆ ده‌كات!
گرفته‌كه ئه‌وه‌یه تۆ له هه‌ر گۆشه‌یه‌كه‌وه ده‌توانیت خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته تووڕه بكه‌یت. هه‌ر بۆخۆشی ده‌توانیت به كاره‌باوه بیگریت، یه‌ڵڵا با ئه‌م هه‌فته‌یه خه‌ڵك پێكڕا باسی كاره‌با بكه‌ن، له‌و ته‌واوبه و بچۆره سه‌ر كێشه‌ی به‌نزین، له‌و بپه‌ڕه سه‌ر ئه‌مپێری مۆلیده، له‌و ته‌واو نه‌بوویت كێشه‌یه‌كی تر بخه‌ره سه‌ر زاریان، میلله‌تێكی تووڕه، هه‌میشه تووڕه! خۆیان تووڕه‌ن، ته‌نیا تۆ بیانووه‌كه‌یان بده‌رێ!
هیچ كاتێك و له هیچ وڵاتێك، نه‌بووه بریكاری وه‌زیرێك ده‌سه‌ڵاتی له جێگری سه‌رۆكوه‌زیر زۆرتر بێت. كه‌چی له میرنشینی بابان، جێگری سه‌رۆك وه‌زیر به كۆپته‌ر و سوپایه‌كه‌وه جه‌وله لێ ده‌دات، ئێ وه‌ڵا من به‌زه‌ییم به‌و نووزه و ناڵه‌یه‌ی قوباددا ده‌هاته‌وه "له لایه‌ن خه‌ڵكانێكی مافیا ئاسا و پیسخۆر و گه‌نده‌ڵه‌وه ڕێگری زۆر ده‌خرێته به‌رده‌مم"