وا نابێت
به تێكڕا له شه‌وێكدا هه‌مووی سه‌رقاڵی شتێك ده‌بن، په‌یامی ناڕه‌زایی له‌سه‌ر هه‌موو شتێك، بۆ هه‌موو كه‌سێك؛ له هه‌ر جێیه‌ك بێت ده‌نێرن. له سه‌ر بۆرما قسه‌یان هه‌یه، له‌سه‌ر كوبا، فلیپین و سوریاش ده‌یان بێت. شه‌ست ساڵه دنیا ده‌ستی له فه‌له‌ستین به‌رداوه، ته‌نانه‌ت وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانی براشیان وا خه‌ریكن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌ست تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن، كه‌چی له به‌ره‌ی كورده‌كه‌وه هه‌ر جنێو به ئیسرائیل ده‌درێت، شه‌ڕكه‌ر وازی هێناوه و ناوبژیوان وازناهێنێت.
كورد وه‌ك ره‌گه‌ز مرۆڤه، نه هیچی له‌وانی تر كه‌متره، نه ئه‌گه‌ر هه‌وڵی فێر بوون بدات وه‌ك ئه‌وانی تر فێر نابێت، به‌ڵكو باشتر فێر ده‌بێت و رادێت. به‌ڵام له ڕووی ئه‌نسرۆپۆلۆژییه‌وه(مرۆڤناسی) هێشتا ماویه‌تی ببێته كۆمه‌ڵگه. نه رایگشتیی شیاوی تێدا دروست ده‌بێت و نه بیركردنه‌وه‌ی گشتی به‌سوود، هه‌مووی وه‌ستاوه تابزانێت له‌و په‌ڕی ئۆقیانووسه‌وه چی روو ده‌دات و كێ له كه‌وكه‌بێكی تره‌وه هه‌ڵه‌یه‌ك، فاوڵ و فه‌له‌تێك ده‌دات، یان هه‌نگاوێك ده‌نێت كه ئه‌م به دڵی نابێت و بێت و قسه‌ی له‌سه‌ر بكات.
تۆ سه‌یری لاوازی سایكۆلۆژیای ئه‌مڕۆی كورد بكه، هه‌موی شه‌ڕیه‌تی تا بگات به‌ده‌سه‌ڵات، كه‌س لای گرنگ نییه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته، چه‌نده له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی عه‌بادی بچوكتره، له‌وه‌ی كازمی كارتۆنی تره، ته‌نیا لای گرنگه چه‌نده له مه‌سعود بارزانی گه‌وره‌تر بێت، كه‌س لای گرنگ نییه، چه‌نده له ئیسماعیل قائانی و هادی عامری بچوكتر ده‌بێته‌وه، ته‌نیا به‌و مه‌رجه‌ی له نێچیرڤان بارزانی و هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و فڵان و فیسار گه‌وره‌تر و ده‌سه‌ڵاتدار تر‌بێت.
كورد میلله‌تێكی نائه‌كادیمییه، چه‌نده‌یش زانكۆ و دانیشگه و فێرگه‌كانی زۆرتر بوون، هه‌ڵه‌كانیشی گه‌وره‌تر و زه‌قتر بوون. وه‌ختی خۆی هه‌موو ئه‌و شۆڕشانه‌ی كه كردی، هیچ زانكۆیه‌كی له بن ده‌ست نه‌بوو، زۆرینه‌ی پێشمه‌رگه و شۆڕشگێڕه‌كان دوو كڵاس قوتابخانه‌یان نه‌خوێندبوو، كه‌چی هه‌رگیز به‌قه‌د ئه‌مڕۆ هه‌ڵه‌یان نه‌ده‌كرد كه ئێستا سه‌دان زانكۆ و دۆلار و دكتۆرایان له بن ده‌سته.
ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه ده‌بێت بیری بۆ بكرێته‌وه و به‌ڕێوه‌ببرێت. ده‌بێت واز له كلیپ و ره‌قاسه بێنێت و خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه و ساڕێژكردنی برینه‌كانی بێت. پێویسته هه‌رچی پاره و سامانی هه‌یه، له توجاره‌كانی سیاسه‌ت وه‌ربگیرێته‌وه و بدرێت به‌سه‌نته‌ری توێژینه‌وه، ده‌بێت له‌م وڵاته‌دا، سه‌دان و هه‌زاران ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی زانستی بكرێته‌وه.
ئه‌مه چییه، میلله‌تێك له‌سه‌ر هه‌موو دنیا به جواب دێت، كه‌چی كه ده‌یگیرێننه خۆی، ده‌یسووتێنن، ده‌یكوژن، سه‌ر و ماڵی تاڵان ده‌كه‌ن، كه‌س له‌سه‌ری به جواب نایه‌ت؟ ئه‌م هه‌موو بۆرماییه‌ی شانی خۆمانمان له‌سه‌ر ئارداوی كردن كوان؟ ئه‌و فه‌ڵه‌ستینه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وان بوغزمان له ئیسرائیل كردووه، بۆ له عفرین چه‌پڵه‌یان بۆ ئه‌ردۆغان كوتی؟ بۆ زه‌ویی ئه‌وان موقه‌ده‌سه و هی ئێمه نا؟ بۆچی كه ئه‌وان ده‌بنه ئیسلامیی سیاسیی، ده‌چن بۆ فه‌تح و زه‌وی تر ده‌خه‌نه سه‌ر وڵاته‌كانیان، كه‌چی كه ئێمه ده‌بینه ئیسلامیی سیاسیی، ده‌بێت خاكی وڵاته‌كه‌مان بخه‌ینه سه‌ر خه‌لافه‌ته‌كه‌ی ئه‌وان؟! من سه‌رم له‌مه ده‌رناچێت، بۆچی ده‌بێت كوردێك به داگیركردنی خاكه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه تووڕه نه‌بێت، به‌ڵام به داگیركردنی خاكی فه‌له‌ستین له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه هار بێت؟ ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان موسوڵمانه و منیشی پێ موسوڵمانه، بۆچی من ده‌بێت به فیزا بچمه خاكی ئه‌وه‌وه، كه‌چی ئه‌و به ئۆپراسیۆنی چڵه زه‌یتون و تانك و تۆپه‌وه بێت؟!
ئێمه به‌چیایه‌كدا هه‌ڵده‌گه‌ڕێین، هه‌ر مله و زنارێك ده‌بڕین و واده‌زانین گه‌شتووینه‌ته لوتكه، بۆیه پشتوێنی لێ ده‌كه‌ینه‌وه و قاچی لێ ڕاده‌كێشین، كاتێكیش سه‌ر هه‌ڵده‌بڕین، به‌قه‌ولی هێمنی موكریانی"له پێشمدایه زه‌رده و ماه و سه‌خت و ئه‌سته‌مێكی تر".