لە فەلوجە پردێک وێران بووە و خزمەتگوزارییەکان پەک خراون

تا ئێستاش مه‌ینه‌تییه‌كانی دانیشتووانی فه‌لوجه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری له ده‌ستڕاگه‌یشتن به خزمه‌تگوزارییه‌كانی كه‌رته جیاوازه‌كان به‌رده‌وامە، به‌تایبه‌ت كه ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه به‌هۆی ڕووخانی یه‌كێك له پرده گرنگه‌كان و تا ئێستا نۆژه‌ن نه‌كراوه‌ته‌وه، گه‌یشتنیان به نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون بووه‌ته كارێكی سه‌خت.
مسته‌فا فهزع، كه‌سایه‌تی فه‌لوجه بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، كاتێك نه‌خۆشێك دێته ئێره، ده‌بینین پۆلیسێك لێره وه‌ستاوه و ڕێگه‌ی داخستووه، به‌مه‌ش نه‌خۆشه‌كه ناتوانێت بگاته نه‌خۆشخانه و هاتووچۆش لێره زۆر زەحمەتکراوە لێمان.
محه‌ممه‌د دلێمی، چالاكوانی مەدەنی، دەڵێت: لێره خه‌ڵك به ئه‌سته‌م ده‌توانێت بگاته نه‌خۆشخانه، وه‌ك ده‌شزانن حاڵه‌تی زۆری نه‌خۆش هه‌یه، به‌تایبه‌ت حاڵه‌تی له‌دایكبوون، ئێمه داوای چاره‌سه‌ر له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌و پڕۆژه‌یه گرنگه و پێویسته په‌له له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی نه‌خۆشی له‌و نه‌خۆشخانه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
وێڕای زیادبوونی داواكاریی هاووڵاتییان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرده، كه په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی به ژیانی ڕۆژانه‌وه هه‌یه، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان جه‌خت له‌سه‌ر نه‌بوونی بودجه‌ی پێویست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌كه‌نه‌وه، له‌كاتێكدا هاووڵاتییان ڕه‌خنه‌ی توند له فه‌رمانگه‌كان ده‌گرن، كه خۆیان به پڕۆژه‌ی لابه‌لاوه سه‌رقاڵ كردووه و دۆسییه‌ی پرده‌كه به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه.
جه‌مال محه‌ممه‌د، هاووڵاتی دەڵێت: داوا له حكوومه‌تی فیدراڵ و خۆجێیی ده‌كه‌ین، په‌له له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرده بكه‌ن، ئه‌و پڕۆژه‌یه گرنگترە له ئه‌وانی دیكه، چونكه ئه‌م پرده شاره‌كه به نه‌خۆشخانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و كارێكی مرۆیییه.
فه‌للوجه گه‌وره‌ترین شاره له پارێزگای ئه‌نبار و تادێت چڕی دانیشتووانیشی ڕوو له زیادبوونه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو به‌لاوه‌نانی حاڵه‌تی نه‌خوازراو، وا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان دەکات، به‌په‌له به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌كی جێگره‌وه‌دا بۆ گه‌یشتن به نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبووندا بگه‌ڕێن.