ئەمڕۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش دادگایی دەكرێتەوە

"بە سوكایەتی كردن بە ئەردۆغان تۆمەتبار دەكرێت"

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، ھاوسەرۆكی پێشووی ھەدەپە
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، ھاوسەرۆكی پێشووی ھەدەپە

K24 – ھەولێر

پارێزەری دەمیرتاش ئاشكرای كرد، بە تۆمەتی سوكایەتی كردن بە سەرۆك كۆماری توركیا ئەمڕۆ جارێكی دیكە سەڵاحەدین دەمیرتاش دادگایی دەكرێتەوە.

جاھید كركازاك، پارێزەری سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی پێشووی ھەدەپە، رایگەیاند، ئەمڕۆ دەمیرتاش، بە تۆمەتی سوكایەتی كردن بە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا جارێكی دیكە دادگایی دەكرێتەوە.

راشیگەیاند، پێشتر ئەو تۆمەتە ئاراستەی دەمیرتاش كراوە.

رۆژی 25 مانگی رابردوو، پارێزەری دەمیرتاش گوتبووی "بەمزووانە سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد دەكرێت".

لە 22/12/2020، دادگای ئه‌وروپایی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، داوای له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا كرد، ده‌ستبه‌جێ كه‌سایه‌تی سیاسی كورد، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، ئازاد بكه‌ن، بەڵام رۆژی دواتر رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، ئەوان پابەند نابن بە بڕیارەكە و "دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا، ناتوانێ لە جیاتی دادگاكانی توركیا بڕیار بدات".

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، ھاوسەرۆكی پێشووی ھەدەپە له‌ 4/11/2016، لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردە و پەرلەمانتارانی پارتی دیموكراتی گەلان (هه‌ده‌په‌) به‌ تۆمه‌تی ھاوكاریكردن و بانگەشەكردن بۆ پەكەكە، لەلایەن حكومەتی توركیا ده‌ستگیركران. تائێستا 39 جار دادگاییکراوە.

Fly Erbil Advertisment