گرفتی زبڵ و خاشاكی سلێمانی چاره‌سه‌ركرا
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سووره له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانی بۆ به‌رده‌وامیدان به خزمه‌تگوزارییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه و گرفته‌كان

K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ركردنی گرفتی زبڵ و خاشاكی سلێمانیی راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه، حكوومەتی هەرێمی كوردستان سوورە لەسەر بەڵێنەكانی خۆی بۆ بەردەوامیدان به خزمەتگوزارییەكان و بەرزكردنەوەی كوالیتی ئەو خزمەتگوزارییانە، هەموو هەوڵێکیش دەدات بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات كێشه‌كان چارەسه‌ر بکات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه له په‌یجی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه، جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه، هەموو كۆمپانیاكان دڵنیا دەكەینەوە كە بودجەیان بۆ دابین كراوە و شایستە داراییەكانیان وەردەگرن، بەو مەرجەی تەواوی رێنماییەكانی گرێبەستە گشتییەكان جێبەجێ كرابن.
هه‌روه‌ها داواشی له سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیایانه كرد، كه ته‌نده‌ر پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، كاتێك تەندەر پێشكەش دەكەن، دەبێت ئامادەییان تێدا بێت، هەموو بەندەكانی گرێبەست جێبەجێ بكەن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار:
پرۆسەی تەندەرینگی كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی خاشاك، بەپێی رێنمایی گرێبەستە گشتییەكان ژمارە (2)ی ساڵی 2016ی وەزارەتی پلاندانان ئامادە كراوە و لەلایەن هۆبەی یاسا و كارگێڕی و دارایی و مەرجەكان دیاری كراون و هەموو ئەو كۆمپانیایانەی كە بەشدار بوون، لەسەر ئەو مەرجانە رازی بوون و بۆ بەدەستهێنانی ئەو تەندەرانە كێبڕكێیان كردووە.
دوای دەرچوونی تەندەر بۆ كۆمپانیا، بۆ ئەوەی گرێبەست واژوو بكرێت، پێویستە لەسەر كۆمپانیاكان كە تەواوی بەڵگە و دۆكۆمێنتەكانیان ئامادە بكەن. گرفتی بەشێك لە كۆمپانیاكان لەوەدایە، هەندێك لە مەرجەكانیان تێدا نییە و تەندەریان پێشكەش كردووە، لە كاتێكدا هەموویان بینیویانە كە بەشێكی بڕگەكان پەیوەندییان بە ئامێرەكانەوە هەیە و لە رێنمایی گرێبەستە گشتییەكان ژمارە (2)ی ساڵی 2016ی وەزارەتی پلانداناندا هاتووە و هەمووشیان ئاگاداری ئەو بەندانەن و دەبوو خۆیان زوو دەستەبەری بانكی (خطاب ضمان)يان پێشكەشی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریان بكردایە.
هەموو كۆمپانیاكان دڵنیا دەكەینەوە كە بودجەیان بۆ دابین كراوە و شایستە داراییەكانیان وەردەگرن، بەو مەرجەی تەواوی رێنماییەكانی گرێبەستە گشتییەكان جێبەجێ كرابن. هەندێك لەو كۆمپانیایانە كە مەرجەكانی ئالیاتیان تێدا نییە و وەك خۆی جێبەجێیان نەكردووە.
داوا لە هەموو كۆمپانیاكان دەكەین، كاتێك تەندەر پێشكەش دەكەن، دەبێت ئامادەییان تێدا بێت، هەموو بەندەكانی گرێبەست جێبەجێ بكەن.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بەڵێنەكانی خۆی بە بەردەوامیی خزمەتگوزارییەكان و بەرزكردنەوەی كوالیتی ئەو خزمەتگوزارییانە سوورە، هەر لەو پێناوەدا مەرجەكان بەرز دەكاتەوە، تاوەكوو زیاتر رەزامەندیی هاووڵاتییان بەدەست بهێنێت و هەر گرفتێک بێتە پێشەوە، هەموو هەوڵێک دەدات بە زووترین کات چارەی بکات.
H.B