وێنەکانی خومەینی، خامنەیی و قاسم سولەیمانی لە شەقامێکی بەغدا لابران
لەژێر گوشاری خەڵک و بە فەرمانی کازمی بووە

K24 - هەولێر
لەژێر گوشاری خەڵک وێنەکانی خومەینی، خامنەیی و قاسم سولەیمانی لە شەقامێکی بەغدا لابران.
لەژێر گوشاری خەڵکی گەڕەکی ئەعزەمییەی بەغدا و بە فەرمانی راستەوخۆی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وێنەکانی سێ سەرکردەکەی ئێران، خومەینی، خامنەیی و قاسم سولەیمانی لابران.
هەڵواسینی وێنەی سەرکردە ئێرانییەکان ناڕەزایەتی زۆری لێکەوتەوە و هاوکات لابردنیشی خۆشحاڵی خسووتە دڵی دانیشتوانی گەڕەکی ئەعزەمییە، کە زۆرینەی سوننە مەزهەبن.