کاندیدێکی دیکە دوورخرایەوە
لەسەر دوو تۆمەت سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە

K24 - هەولێر
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کاندیدێکی دیکەی دوورخستەوە، یەکێک لەو تۆمەتانەی پێی تۆمەتبارکراوە "لێدوانی نەشیاوە دژ بە سیستمی سیاسی".
بە بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەتۆمەتی لێدوانی نەشیاو دژبە سیستمی سیاسی و داواکردنی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل، حەیدەر موللا، کاندیدی هاوپەیمانی تەقەدوم، بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی، لە هەڵبژاردن دوورخرایەوە.
دوورخستنەوەی ئەو کاندیدە لەسەر سکاڵایەکی محەمەد کەربولی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق بووە.
پێشتریش کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق 20 کاندیدی بەهۆی سکاڵا و بە تۆمەتی جیاواز، لە هەڵبژاردنی پێشوەختە درووخستووەتەوە.