مەحموود محەمەد: عەقڵیەتێک لە عێراق هەیە نایەوێت هەرێمی کوردستان بە پێشکەوتوویی ببینێت

"دەمانەوێت لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان لە پرۆسەی سیاسی عێراق بە یەکگرتووی کار بکەین"

مه‌حموود محه‌مه‌د / گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان
مه‌حموود محه‌مه‌د / گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

مەحموود محەمەد گوتەبیژی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژه‌یپێكرد، هەوڵەکانمان بۆ یەکریزی لایەن کوردستانییەکان بەردەوامە.

 گوتەبیژی پارتی رایگه‌یاند، دەمانەوێت لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان لە پرۆسەی سیاسی عێراق بە یەکگرتووی کار بکەین، بۆ ئەوەی پێگەی کورد لە بەغدا بەهێزتر بکەین.

راشیگه‌یاند، حکومڕانی عێراق پێویستی بە رێکخستنەوە هەیە، تاوەکو ئێستاش عەقڵیەتێک لە عێراق هەیە کە نایەوێت هەرێمی کوردستان بە پێشکەوتوویی ببینێت و حکومڕانی خۆی بکات.

روونیكرده‌وه‌، هەوڵەکانمان بۆ یەکریزی لایەنە کوردستانییەکان بەردەوامە و دەمانەوێت لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان لە پرۆسەی سیاسی عێراق بە یەکگرتوویی کار بکەین .  

Fly Erbil Advertisment