سیناتۆرێکی پێشووی ئەمەریکا کۆچی دوایی کرد
چوار ساڵ سەرۆکی ئەنجومەنی پیران بووە

K24 - هەولێر:
سیناتۆری ئەمەریکی، ئۆرین هاچ کە لە ساڵی 2019 خانەنشین بوو، لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئۆرین هاتچ یەکێک بوو لەو سیناتۆرانەی کە زۆرترین خزمەتی هەبووە لە مێژووی ئەمەریکادا، لە شاری سالت لەیک لە ویلایەتی یوتاهـ لەناو کەسوکاری خۆیدا بۆ دواجار ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
هاچ لە ساڵی 1977 لەسەر پشکی کۆمارییەکان لە ویلایەتی یوتاهـ بۆ پۆستی سیناتۆر هەڵبژێردرا، لە 2015 وەک سەرۆکی کاتی ئەنجومەنی پیران دەستنیشان کرا و دواتر لە 2019 خانەنشین بوو.
