وەزارەتی نەوتی عێراق: کۆی گشتی فرۆشی نەوتی مانگی رابردوو پتر له حهوت ملیار دۆلاره

K24 – هەولێر:
وەزارەتی نەوت، ئەمڕۆ یەکشەممە 26ـی ئادار، کۆی گشتی هەناردەکردنی نەوت و داهاتی دەستکەوتی بۆ مانگی شوباتی راگەیاند، بەپێی ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ).
وەزارەتەکە رایگەیاندووە "مانگی رابردوو بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو (92) ملیۆن و (255) هەزار و (610) بەرمیل بووە و کۆی داهاتیش بڕی (7) ملیار و (62) ملیۆن و ( 704) هەزار دۆلاری ئهمهریكی بووە ".
ئاماژەی بەوەشکردووه، "کۆی گشتی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی شوبات لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، بڕی (89) ملیۆن و (140) هەزار و (448) بەرمیل بووە، لەکاتێکدا بڕی هەناردەکراوی نەوتی کەرکووک بۆ بەندەری جەیهان (2) ملیۆن و 834 هەزار و 393 بەرمیل نەوت بووە.
تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوتیش لە مانگی رابردوودا 76 دۆلار و 55 سەنت بووە و نەوتی هەناردە کراویش لەلایەن (35) کۆمپانیای نێودەوڵەتی بارکراوه .