دادگای فیدراڵی عێراق تانه‌ی راوێژكارێكی یاسایی كورد قبووڵ دەکات

K24 – هەولێر:
دادگای فیدراڵی عێراق تانه‌ی راوێژكارێكی یاسایی كورد له یاسای خودی ئه‌و دادگایه قبووڵ ده‌كات، له‌وه‌ی كه هیچ ده‌ستووریبوونێك له یاسای دادگاكه‌دا نییه و به‌گوێره‌ی ده‌ستوور ئه‌و یاسایه كارپێكراو نییه و ناده‌ستوورییه، بۆ هه‌ر بڕیارێكيش پێویسته ته‌واوی 9 ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌و دادگایه ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن.
ئازاد دۆسكی راوێژكاری یاسایی كورد بۆ كوردستان24 جه‌خت ده‌كاته‌وه، توانیویه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قه‌ناعه‌ت به دادگای فیدراڵ بكات.
ده‌شڵێت: ئه‌مه ده‌رفه‌تێكه بۆ كورد، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای دادگای فیدراڵ له په‌رله‌مانی عێراق، مه‌رجه‌كانی بسه‌پێنێت، له‌كاتێكدا تا ئێستا چه‌ندین بڕیار له‌و دادگایه له دژی كورد به نایاسایی ده‌ركراون.