سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆی دیاریکرد

K24 – هەولێر:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، حەمدی شەنگالی بۆ پۆستی جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ دیاریکرد و دوای رەزامەندی سەرۆکوەزیرانی عێراق و دەرکردنی فەرمانی وەزاری لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە، لە کۆمپانیای سۆمۆ دەستبەکاربوو.
رۆژی پێنجشەممە (3ـی ئابی 2023)، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، "بەپێی رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بۆ ئەوەی کۆمپانیای سۆمۆ رواڵەتێکی فیدراڵی وەربگرێت و نوێنەری هەرێم لەناو پێکهاتەی بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکە ئامادەبێت، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەڕێز د. حەمدی ئیلیاس (حەمدی شەنگالی)ـی بۆ پۆستی جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ دیاریکرد".
پێشەوا هەورامانی ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای رەزامەندیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، هەر بۆ هەمان مەبەست وەزارەتی نەوتی عێراق فەرمانی وەزاری دەرکرد و ناوبراو لە کۆمپانیای سۆمۆ دەستبەکاربوو.
حهمدى شهنگالى، له كابینهى نۆیهمى حكومهتى ههرێمى كوردستان وهك نێردەی تایبەتی سهرۆكوەزیرانی ههرێمى كوردستان بۆ كاروبارى پهیوهندییهكانى وڵاتانى عهرهبى دهستبهكاربووه و پێشتریش بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بوو، خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە یاسای بونیادنانی دەوڵەت.
