ئێران: بەردەوامین لە پیتاندنی یۆرانیۆم

K24 - هەولێر

سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران محەمەد ئیسلامی رایگەیاند، پیتاندنی یۆرانیۆمی تاران لەسەر بنەمای چوارچێوەی دامەزراوەکە بەردەوامە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، محەمەد ئیسلامی رایگەیاند، پیتاندنی یۆرانیۆمی تاران لەسەر بنەمای چوارچێوەی دامەزراوەکە بەردەوامە، ئەم راگەیاندنەی ئێران لە کاتێکدایە کە گفتوگۆکان بۆ زیندووکردنەوەی رێکەوتنی ئەتۆمی وەستاون.

سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ لە مانگی ئایاری ساڵی 2018، لە رێکەوتنە ئەتۆمییەکە کشایەوە، دوای ئەوەی هەڵسوکەوتەکانی ئێرانی بە  ناسەقامگیر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناو برد.

دانوستانەکانی ڤیەننای پایتەختی نەمسا سەرکەوتوو نەبوون لە زیندووکردنەوەی رێکەوتنە ئەتۆمیەکە، بەهۆی ئەو ناکۆکییە قووڵەی لەنێوان ئەمەریکا و ئێرانداهەیە.

 

Fly Erbil Advertisment