فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا سنووری شاره‌دێی چهمانكێیان بۆردوومانكرد

K24 – هەولێر:
په‌یامنێری كوردستان24 له دهۆك رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌مێك پێش ئێستا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا دووجار نزیك گه‌لی كانی مازێیان له سنووری شاره‌دێی چه‌مانكێ بۆردوومانكرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، تا ئێستا زیانه‌كان نه‌زانراون.
سوپای تورکیا لە (18ـی نیسانی 2022)، ئۆپراسیۆنێکی لە رێگەی وشکانی و ئاسمانیەوە بەناوی "چنگ-قفڵ" بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە ناوچەکانی زاپ، مەتین و ئاڤاشین دەستپێکردووە.
له (16ـی حوزەیرانی 2020)ـەوە سوپای توركیا هاتە ناو خاكی عێراق و له سنووری باتیفای سه‌ر به قه‌زای زاخۆ ئۆپراسیۆنێكی به ناوی "چنگی هه‌ڵۆ" دەستپێکرد و 20 بنكه‌ی سه‌ربازی داناوه و به قوڵایی 14 كیلۆمه‌تر و به پانی 30 كیلۆمه‌تر ناوچه‌كه‌ی گرتووه.
هه‌روه‌ها له (24ـی نیسانی 2021) سوپای توركیا ده‌ستی به هەڵمەتێکی سه‌ربازی كرد له سنووری ناحیه‌ی كانی ماسی له قه‌زای ئامێدی و ناوچه‌كه‌ی خستووه‌ته چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنی چنگی برووسكه و نۆ بنكه‌ی سه‌ربازی داناوه و به قوڵایی شەش كیلۆمه‌تر و پانتایی 10 كیلۆمه‌تر له ناوچه‌كه‌یه.
پێشتریش لە (28ـی ئایاری 2019) ئۆپراسیۆنی چنگی دژ بە بارەگاکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان و ناوچە سنوورییەکان ئەنجامدابوو.
هەروەها لە (9ـی ئۆکتۆبەری 2019)، ئۆپراسیۆنی کانیاوی ئاشتی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا دەستپێکرد و چەندین کیلۆمەتر سنووری ئەو وڵاتەی بەزاند.