دوای كوژرانی دوو هاووڵاتی ئۆكرانی له ئیسرائیل زێلینسكی پشتیوانی خۆی بۆ ناتانیاهۆ راگه‌یاند

K24 - هەولێر:
دوای هێرشه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی بۆسه‌ر ئیسرائیل، له‌میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا سه‌رۆكی ئۆكرانیا پشتیوانی خۆی بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل دووپاتكرده‌وه.
ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس نووسیوویه‌تی: "له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهۆ به ته‌له‌فۆن له‌باره‌ی هێرشه فراوانه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو قسه‌مان كرد و پشتیوانی خۆم بۆی دووپاتكرده‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌خۆشیم بۆ كه‌سوكاری قوربانییانی هێرشه‌كه راگه‌یاند".
زێلێنسكی هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، وێڕای گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دۆخی ناوچه‌كه، ناتانیاهۆ رووداوه‌كانی شه‌وی رابردووی بۆم باسكرد، به‌تایبه‌ت هه‌نگاوه‌كانی سوپای ئیسرائیل و سیسته‌می به‌رگری ئه‌و وڵاته بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس.
زێلینسكی هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، بۆ رزگاربوونییان له ئیسرائیل، دیپلۆماتكارانی ئۆكرانی هاوكاری پۆلیسی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌لامه‌تی ده‌ربچن.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، شه‌وی رابردوو دوو هاووڵاتی ئۆكرانی له ئیسرائیل كوژراون.
له‌مباره‌یه‌وه، ئۆلێنگ نیكۆلینكۆ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، ئه‌و دوو هاووڵاتییه ئۆكرانییه ماوه‌یه‌كی دوور و درێژه له ئیسرائیل ده‌ژین.
کاتژمێر 6:00ـی بەرەبەیانی دوێنێ (شەممە 7ـی ئۆکتۆبەر - تشرینی یه‌كه‌می 2023)، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بە هاوبەشی لەگەڵ سەرایا قودس، هەڵمەتی (گەردەلوولی ئەقسا)یان بۆسەر ئیسرائیل دەستپێکرد و ته‌لئه‌ڤیڤ بهڵێنیدا به هێزه‌وه وه‌ڵام بداته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له غه‌ززه، ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌كه‌ی باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بۆسه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی ئیسرائیل، تا كاتژمێر (5:45) خوله‌كی ئه‌م ئێواره بۆ 700 كه‌س به‌رزبووه‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسرائیل له‌باره‌ی ژماره‌ی بریندارانه‌وه ده‌ڵێت، تا ئێستا 2048 بریندار تۆماركراون و 20 یان دۆخیان خراپه.
سوپای ئیسرائیلیش له‌باره‌ی كوژرانی سه‌ربازانییه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، تا ئێستا44 سه‌رباز كوژراون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستینیش ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌زه، گه‌یشتووه‌ته 370 كه‌س.