ئەنجامی بەرایی ژمارەی دەنگی لیست و پارت و هەوپەیمانە جیاوازەکانی عێراق راگەیاندرا

K24 – هەولێر:
لە 15 پارێزگای عێراق بە کەرکووک و ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانەوە، 16 ملیۆن کەس کارتی دەنگدانیان وەرگرتەوە و مافی دەنگدانیان هەبوو، بەڵام تەنها 6 ملیۆن کەس بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنی کرد، لەگەڵ ئەوەی 23 ملیۆن کەس مافی دەنگدانی هەبوو، بەپێی راگەیاندنی کۆمیسیۆنیش، رێژەی بەشداری 41٪ بووە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کە رۆژی( 18-ی کانوونی یەکەمی 2023) لە سەرتاسەری عێراق( جگەلە هەرێمی کوردستان) بەرێوەچوو.
ئەمڕۆ سێشەممە ( 19-ی کانوونی یەکەمی 2023)، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق، ئەنجامی بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا بەو شێوەیە بڵاوکردەوە.
لە پارێزگای واست:
لیستی (واسط اجمل )، دەنگی بەدەستهاتووی ( 93837)
دەوڵەتی قانون، ژمارەی دەنگی بەدەستهاتووی ( 31321)
هاوپەیمانی نەبنی، ژمارەی دەنگی بەدەستهاتووی ( 31124)
هەوپەیمانی هێزی دەوڵەتی نیشتیمانی ژمارەی دەنگی بەدەستهاتووی ( 29250)
لە پارێزگای نەجەف
هاوپەیمانی نەبنی ژمارەی دەنگە بەدەستهاتووەکانی (42099)
هاوپەیمانیی دەوڵەی قانون ژمارەی دەنگ ( 35958)
جووڵانەوەی وەفای عێراقی ژمارەی دەنگ(29667)
هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتیمانی ژمارەی دەنگ(24581)
لە پارێزگای قادسیە:
هاوپەیمانی نەبنی ژمارەی دەنگ( 54488)
هاوپەیمانی دەولەی قانون ژمارەی دەنگ(43842)
هاوپەیمانی ( قیم مدنی) ژمارەی دەنگ(33619)
لە پارێزگای ئەنبار:
هاوپەیمانی تەقەدوم ژمارەی دەنگ(154733)
ئەنبار ناسنامەمانە، ژمارەی دەنگ(74062)
هاوپەیمانی ( قمم) ژمارەی دەنگ(61204)
سیادە ژمارەی دەنگ(40127)
لە کەربەلا:
( ابداع کربلا) ژمارەی ژمارەی دەنگ(99166)
هاوپەیمانی دەولەی قانون ژمارەی دەنگ( 31656)
هاوپەیمانی نەبنی ژمارەی دەنگ(24352).
لە بابل:
هاوپەیمانی نەبنی ژمارەی دەنگ(79611)
هاوپەیمانی دەولەی قانون ژمارەی دەنگ(61548)
هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتیمانی ژمارەی دەنگ(58057)
لە بەسرە:
هاوپەیمانی تەسمیم ژمارەی دەنگەکانی (266999)
هاوپەیمانی نەبنی ژمارەی دەنگەکانی(112034)
هاوپەیمانی دەولەی قانون، ژمارەی دەنگەکانی(60534)
لە میسان:
پارتی نەبنی ژمارەی دەنگەکانی(51101 )
هاوپەیمانی دەولەی قانون ژمارەی دەنگەکانی(31841 )
لە موسەننا:
هاوپەیمانی دەولەی قانون ژمارەی دەنگەکانی (46750)
هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتیمانی، ژمارەی دەنگەکانی(42099)
لە زیقار:
هاوپەیمانی نەبنی، ژمارەی دەنگەکانی(73238 ).
هاوپەیمانی دەولەی قانون ژمارەی دەنگی(65816)
لە بەغدا:
هاوپەیمانی( تەقەدوم) ژمارەی دەنگی(132719)
هاوپەیمانی نەبنی، ژمارەی دەنگ(131869)
هاوپەیمانی دەولەی قانون ژمارەی دەنگی(130468)
کارزان حەیدەر