لەهێرشێکی داعشدا نۆ سەربازی سوپای سووریا کوژران

K24 - هەولێر
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە هێرشێکی کتوپڕی شانەکانی داعش لە لادێکانی دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا، نۆ سەربازی سوپای سووریا کوژراون و زیاتر لە 20 کەسی دیکەش برینداربوون.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "چەکدارەکانی داعش هێرشێکی لەناکاویان دەستپێکرد، کە لە قووڵایی بیابانەکانی سووریاوە دەستیپێکرد، بۆ سەر شوێنی هێزەکانی رژێم و بەرگری نیشتمانی، لە بیابانی ئەلتیبنی، لە ئەنجامی هێرشەکەدا نزیکەی نۆ سەربازی سوپای سووریا و چەکداری بەرگری نیشتمانی کوژران و زیاتر لە 20ـی دیکەش بریندار بوون".
روانگە ئاماژەی بەوەشکردووە، "شەڕو پێکدادانەکان لە ئێوارەی دوێنێوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەردەوام بووە، پێش ئەوەی چەکدارانی داعش لەو شوێنانە بکشێنەوە، بیابانی شارۆچکەی ئەلتیبنی و مەعدان لە لادێکانی رۆژئاوای دێرەزووریان کۆنتڕۆڵ کردبوو، دواتر دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گرتبوو کە تۆپێکی 57 ملم و تەقەمەنیەکانی لەسەر بووە، هەروەها سێ ئۆتۆمبێلی سەربازیشیان لەناوبردووە".