ئاگر لە پاڵاوگەیەکی سەر رێگەی گوێڕ-هەولێر کەوتووەتەوە

K24 - هەولێر

گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، ئاگر لە پاڵاوگەیەکی نەوت لەسەر رێگەی گوێڕ کەوتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 30ـی کانوونی دووەمی 2024، موقەدەم کاروان عەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، بە کوردستان24ـی راگەیاند، لە کاتژمێر 02:00 بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە پاڵاوگەیەکی نەوت لەسەر رێگای گوێڕ- هەولێر کەوتووەتەوە، تا ئێستا بە 10 تیمی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.

ئەو گوتەبێژە گوتیشی: "هۆکاری ئاگرەکە پاککردنەوەی پاڵاوگەی گازوایل بووە".

بەگوتەی کاروان عەلی، ئەو پاڵاوگەیە یەکێکە لەو پاڵاوگە تایبەتانەی کە مەرجی سەلامەتییان تێدا نییە و جگە لە زیانی ماددی سێ کەسیش بریندارن، کە دووانیان کارمەندی پاڵاوگەکەن و ئەوی دیکەش کارمەندی بەرگریی شارستانییە.

Fly Erbil Advertisment