سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا گفتوگۆ لەسەر گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان دەکەن

سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا
سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا

K24 - هەولێر

رێکخەری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە هەردوو لایەنی ململانێی سودان رێککەوتوون لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لە سویسرا، بۆ تاوتوێکردنی پرسی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 7ـی شوباتی 2024، مارتن گریفیس، رێکخەری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، پەیوەندی لەگەڵ هەردوو فەرماندەی سەربازی عەبدولفەتاح بورهان، فەرماندەی سوپای سوودان و محەمەد حەمدان داگەڵۆ، فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی خێرا، بۆ جێبەجێکردنی پابەندبوونیان، سەبارەت بە گەیاندنی یارمەتییەکان.

بەگوتەی گریفیتس، ئەوان بانگهێشت کراون بۆ کۆبوونەوەی نێوان نوێنەرانی هەردوو لایەنی شەڕکەر لە سوودان، بە ئامادەبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ تاوتوێکردنی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ دانیشتوانی سودان، کە نزیکەی نیوەی ئەو هاوکارییە، واتە نزیکەی 25 ملیۆن کەس پێویستیان بە هاوکارییە.

گریفیتس راشیگەیاند، هەردوو لایەن باس لە گەیاندنی هاوکاری مرۆیی دەکەن. هەروەها هیوای خواست ئەم کۆبوونەوەیە بە شێوەیەکی کەسی ئەنجام بدرێت.

لە 15ی نیسانەوە شەڕ لە سودان لە نێوان سوپای سودان بە سەرۆکایەتی عەبدولفەتاح بورهان و جێگری پێشووی، فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی خێرا محەمەد حەمدان دەگەڵۆ، روویداوە و تا ئێستا هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ گەیشتن بە دانوستانەکانی ئاشتیش شکستی هێناوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە لە ساڵی 2024 پێویستی بە 4.1 ملیار دۆلار هەیە بۆ دابینکردنی هاوکاری مرۆیی بۆ دانیشتووانی سودان کە شەڕی ناوخۆیە، هەروەها بۆ ئەو پەنابەرانەی لە وڵاتانی دراوسێن.

Fly Erbil Advertisment