حوسێن ئەحمەد: بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دژی هەرێمی کوردستان لۆژیکی نییە

حوسێن ئەحمەد موستەفا، شرۆڤەکاری ئابووری
حوسێن ئەحمەد موستەفا، شرۆڤەکاری ئابووری

K24 – هەولێر:

شرۆڤەکارێکی ئابووری، ئاماژە بەوەدەکات، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا تێبنییان لەسەر کارەکانی بانکەکانی (رەشید، رافیدەین و تی بی ئای) هەیە، تەنانەت تێبینییان لەسەر کارەکانی بانکی ناوەندیی عێراقیش هەیە.

حوسێن ئەحمەد موستەفا، شرۆڤەکاری ئابووری، لەمیانەی بەشداریکردنی لە ژووری هەواڵی کوردستان24 ڕایگەیاند، دەستووری عێراق سێ تایبەتمەندی بە هەرێمی کوردستان داوە، شیعەکان پەشیمانن لە فیدراڵییەتی عێراق و هەر جارەو بە شێوازێک تایبەتمەندییەکان بە ئامانج دەگرن.

ئەو شرۆڤەکارە سیاسییە دەڵێت: عێراق پڕۆژەیەکی دەوڵەتداریی پێشکەوتووی نییە، ئەگەری هەیە مەترسی زۆر گەورەتر لە رووی داڕمانی ئابووری رووبەڕووی عێراق ببێتەوە، هەروەها بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دژی هەرێمی کوردستان لۆژیکی نییە.

حوسێن ئەحمەد موستەفا، لەبارەی پڕۆژەی 'هەژماری من' گوتی: ئەو پڕۆژە زۆر گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان، چونکە ژێرخانی ئابووریی هەر وڵاتێک پێویستی بە سیستەمی بانکییە، ئەم پڕۆژەیەش لە چوارچێوەی ئەو بە دجیتاڵکردنەیە کە کابینەی نۆیەم لە پێشیەنەی کارەکانی بووە.

ئەو شرۆڤەکارە سیاسییە، باسی لەوە کرد، حکومەتی عێراق دەتوانێت بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی سێ بانکەکەی ڕەشید، ڕافیدەین و تی بی ئای بۆ هەرێمی کوردستان بگوازێتەوە، بەڵام بە مەرجێک چۆنیەتی گەیاندنی بە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەبێت لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بێت.

حوسێن ئەحمەد موستەفا، گوتیشی: ناردنی مووچە ڕاستەوخۆ لەلایەن بەغداوە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، مانای بە ئامانجگرتنی کیانی دەستووری هەرێمی کوردستان دێت، چونکە سەرۆکوەزیرانی عێراقیش ڕاگەیاندووە، "دابەشکردنی مووچە ڕاستەوخۆ لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم، بە مانای هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی کوردستان دێت".

ئەو شرۆڤەکارە سیاسییە، لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا تێبنییان لەسەر کارەکانی بانکەکانی (رەشید، رافیدەین و تی بی ئای) هەیە، تەنانەت تێبینییان لەسەر کارەکانی بانکی ناوەندی عێراقیش هەیە.

Fly Erbil Advertisment