وەین دەیڤد بۆ كوردستان24: زۆر لە نزیکەوە لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان کار دەکەین

K24 – لهندهن:
وەزیری كاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە حكوومەتی سێبەری بەریتانیا رایدهگهیهنێت، ئێمە هەموومان قەرزاری پێشمەرگە و خەڵکی کوردستانین. گوتیشی: "زۆر لە نزیکەوە لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان کار دەکەین و پەیوەندی باشمان هەیە".
وەین دەیڤد وەزیری كاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە حكومەتی سێبەری بەریتانیا به كوردستان24ـی راگهیاند، زۆر لە نزیکەوە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کاردەکەین و پەیوەندی باشمان هەیە.
ههروهها راشیگهیاند، دادگاکان پێویستە ئازادبن و لەسەرووی سیاسەتەوە بن و لە هەموو وڵاتێکی دیموکراتدا سەربەخۆیی دادگاکان هەبێت.
دهشڵێت: "پێویستە هەموو بڕیارێک بە رێککەوتنی هەموو لایەنەکان بێت، ئەگەرنا بێ بنەما دەبێت".
وەین دەیڤد، ههروهها دهڵێت، لهكارهكانی دادگهی فیدراڵی نیگهرانم، زۆر گرنگە لە هەر وڵاتێک، کە بانگەشەی دیموکراتی دەکات سەربەخۆیی دادگەکان هەبێت.
دووپاتیشیكردهوه، نیگەرانین لە شەڕانگێزییەکانی ئێران لە جیهان و بە دیاریکراوی لە کوردستان، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەڵوێستێکی توندی هەبێت و لە دژی ئەو جۆرە کارانە بووەستنهوه.
ههروهها ئهوهشی خستهڕوو، داعش هێشتا هەڕەشەیە بۆ سەر خەڵکی شارستانی لە سەرانسەری جیهان، پێشمەرگە زۆر ئازا و بەهێز و قارەمانانە لە دژی داعش شەڕیان کرد و ئێمەش هاوشانی ئەوان شەڕمان کرد. بۆیە ئەو دۆستایەتییەی هەمانە پێویستە بەرەوپێشەوە بچێت و بەهێزتر بێت.