نێچیرڤان بارزانی: بە ڕێزەوە یادی شەهیدان و بریندارانی کیمیابارانی دۆڵی خۆشناوەتی دەکەینەوە

K24 – هەولێر
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە یادی 37 ساڵەی كيميابارانكردنى باليسان و شێخ وه‌سان و دۆڵى خۆشناوه‌تيدا ڕایگەیاند،كيميابارانكردنى ئه‌و ناوچه‌يه كه هه‌ميشه مه‌كۆى شۆڕش و تێكۆشان بووه دژى سته‌م و دكتاتۆرى و له‌پێناو ئازاديى گه‌لى كوردستاندا
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پایامێکیدا ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ 16ى نيسان، له يادى بهئازارى (37) ساڵه‌ى كيميابارانكردنى باليسان و شێخ وه‌سانان و دۆڵى خۆشناوه‌تيدا، دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيدان و سڵاو بۆ كه‌سوكارى سهربهرزيان و ته‌واوى قوربانى و به‌ركه‌وته‌كانى ئه‌و تاوانه‌ى ڕ‌ژێمى پێشووى عێراق ده‌نێرين و به ڕێزه‌وه ياديان دهكهينهوه.
كيميابارانكردنى ئه‌و ناوچه‌يه كه هه‌ميشه مه‌كۆى شۆڕش و تێكۆشان بووه دژى سته‌م و دكتاتۆرى و له‌پێناو ئازاديى گه‌لى كوردستاندا قوربانيى زۆرى داوه، سه‌ره‌تا و ده‌سپێكى تاوانى كيميابارانكردنى خه‌ڵك و خاكى كوردستان بوو كه بووه لاپه‌ڕه‌يه‌كى ڕه‌شى مێژووى ئه‌نجامده‌رانى و نيشانه‌ى ستهملێكراويى گه‌لى كوردستان.
خه‌ڵكى جوامێر و نيشتمانپهروهرى باليسان و شێخ وه‌سانان و دۆڵى خۆشناوه‌تى وه‌ك هه‌موو گه‌لى كوردستان، نه‌ك هه‌ر به كيمياباران و ژاراويكردنى خاك و ئاو و ئاسمانه‌كه‌ى كۆڵيان نه‌دا، به‌ڵكوو خۆڕاگرانه تێهه‌ڵچوونه‌وه و درێژه‌يان به تيكۆشان دژ به سته‌م و دكتاتۆرى دا، بۆيه شايسته‌ى باش‌ترين خزمه‌ت و گرنگيپێدانى زياترن.
سڵاو بۆ ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه دڵسۆزه‌ى له كاتى كيمياباراندا يارمه‌تيى قوربانييانيان دا و گيانى خۆيان خسته مه‌ترسى، بۆ ئه‌وه‌ى بريندار و به‌ركه‌وتووان تيمار بكه‌ن. گيانى پيرۆزى شه‌هيدان شاد و ياديان هه‌ميشه به خێر.