وهزیری گهنجینهی ئهمهریكا سزا بەسەر ئێران و میلیشیاكانیدا دهسهپێنێت

K24 – هەولێر:
وەزیری گەنجینەی ئەمەریكا ئاشکرای کرد، بەهۆی تێكدانی ئاسایشی ناوچەكە و زیانگەیاندن بە ئابووری جیهان و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنن.
جانێت یەڵن، وەزیری گەنجینەی ئەمەریكا ڕایگەیاند، لە سەرەتای دەستبەكاربوونی ئیدارەی بایدنەوە بەهۆی پشتگیرییەكانی ئێران بۆ گروپ و میلیشیاكانی عێراق و حووسییەكانی یەمەن 500 كەسایەتیان سزاداوە و هێشتا سزاكان زیاتر و توندتر دەكەن.
وەزیری گەنجینەی ئەمەریكا، دەڵێت: پێشبینی دەكەم ڕۆژانی داهاتوو سزای زیاتر بەسەر ئێراندا بسەپێنین، باسی سزاكان و شێوازی سەپاندنیان ناكەین، بەڵام لە گفتوگۆكانماندا هەموو بژاردەكان بۆ لەناوبردنی سەرچاوەی پارەداركردنی چالاكییەكانی تیرۆر لەلایەن ئێرانەوە لەسەر مێزن.
جانێت یەڵن، گوتی: "بەردەوام بووین لە بەئامانجگرتنی ئەوانەی پەیوەندییان بە پیشەسازی درۆن و مووشەكی ئێرانەوە هەبووە".