ئێن بی سی نیوز: دانوستانەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس بۆ ئازادکردنی بارمتە و دیلەکان گەیشتووەتە بنبەست

K24 - هەولێر
کەناڵی" ئین بی سی نیوز" بڵاوی کردەوە، سەرچاوەیەکی باڵای دیپلۆماسی عەرەبییەوە پێی ڕاگەیاندوون دانوستانەکان بۆ ئازادکردنی بارمتەکان و دیلەکان و ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە گەیشتووەتە بنبەست.
کەناڵەکە ڕاشیگەیاند، دیپلۆماتکارەکە هیچ لایەنێکی لەو بارەوە بەرپرسیار نەکردووە، ئاماژەی بەوەشکرد، دانوستانەکان دوای گرژییەکە لەگەڵ ئێران گەیشتوونەتە بنبەست.
نوێنەرانی حکوومەتی ئیسرائیل و حەماس لە سەرەتای مانگی نیسانی ئەمساڵ لە قاهیرە کۆبوونەوە بۆ ئەنجامدانی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لە ڕێگەی نێوەندگرانی میسر و ئەمەریکا و قەتەرەوە کە پلانی ئاگربەستیان پێشنیار کرد.
ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە دهستبهسهر كران.