کارمەندێکی رێکخراوی UNMAS ی نەتەوە یەکگرتووەکان بە تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا

K24- هەولێر
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کوژرانی کارمەندێکی رێکخراوی UNMAS ی لە کاتی هەڵگرتنەوەی مین لە بەتنایا لە تلکێفی سەر بە مووسڵ راگەیاند.
نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاندووە، کارمەندێکی هەڵگرتنەوەی مین کە سەر بە رێکخراووی UNMAS ە، لە کاتی هەڵگرتنەوەی مین لە ناوچەیەکی مینڕیژکراوی بەتنایا لە تلکێف، مین پێیدا تەقیەوەتەوە و گیانی لەدەستداوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت: ئاژانسى خزمەتگوزارییەکانى کاروبارى مینى سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان (UNMAS) لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى مین لە عێراق لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکات بۆ تێگەیشتن لە هەر دۆخێک کە پێویستى بە چارەسەرکردن و ئامادەکارییەکى پێشوەختە هەبێت کە پێویست بێت بۆ جێبەجێ کردن وکەمکردنەوەى مەترسیەکانى ڕوودانى ڕووداوى لەمشێوەیە لە داهاتوودا.