سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆککۆماری عێراق کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆککۆماری عێراق کرد (وێنە: بارەگای بارزانی)
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆککۆماری عێراق کرد (وێنە: بارەگای بارزانی)

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ یەکشەممە، 12ی ئایاری 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە د. لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێمایەتی و ناوچەیی ئاڵوگۆڕ کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر ئاڵنگارییەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و سەقامگیریی وڵات.

وەکو ئەوەی ئاماژەی پێ کراوە، هەر لەو دیدارەدا جەخت لە دیالۆگ و هەماهەنگی و کاری هاوبەش کرایەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ.

Fly Erbil Advertisment