مارک زوکەربێرگ بە تیشێرتەکەی توونسییەکان توڕە دەکات

مارک زوکەربێرگ لە ئاهەنگی لەدایکبوونی
مارک زوکەربێرگ لە ئاهەنگی لەدایکبوونی

مارک زوکەربێرگ دامەزرێنەری کۆمپانیای "مێتا" لە یادی 40 ساڵەی لەدایک بوونی، توونسییەکان توڕە دەکات.

دامەزرێنەری کۆمپانیای "مێتا" وێنەی ئاهەنگی لەدایکبوونەکەی بڵاو کردەوە لەکاتێکدا تیشێرتێکی لەبەردا بوو کە بە زمانی لاتینی دەستەواژەی "دەبێت قرتاج لەناوببرێت"ـی لەسەر بوو، کە تونسییەکان بە بانگەوازێک بۆ وێرانکردن و لەناوچوونیان زانی. ئەو دەستەواژەیە دەگەڕێتەوە بۆ سیناتۆری ڕۆمانی "مارکۆس پۆرسیۆس کاتۆ" کە لە کاتی “جەنگەکانی بۆنیە”دا کە لە نێوان ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی و شانشینی قرتاجدا لە نێوان ساڵانی 264 بۆ 146ـی پێش زایین سەری هەڵدا و داوای لەناوبردنی شاری قرتاجی دەکرد.

تا ئەمڕۆش شارەکە بە جێگای شانازی بۆ گەلی توونس دادەنرێت و شوێنە وێرانبووەکانی وەکو شوێنێکی گرنگی گەشتیاریی ماونەتەوە.

 

 
 
 
 
 
View this post on Instagram
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

A post shared by Kurdistan24 (@kurdistan24tv.official)

Fly Erbil Advertisment