نووری مالیكی: بەر لە کۆتایی ئەمساڵ دەبێت هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت

نووری مالیكی، سه‌رۆكوه‌زیرانی دوو خولی ڕابردووی عێراق و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، كه گه‌وره‌ترین هێزی ناو هاوپەیمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعەکانە، له چاوپێکەوتنێکی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌باره‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكوەزیران له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌یه‌وه ئاشكرای كردووه، هیچ هۆیەک نابێتە به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا.
له‌باره‌ی پەیوەندییەکانی سوودانی له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی سه‌در، نووری مالیكی ئاماژه‌ی داوه، ئه‌گه‌ر شتی وا هه‌بێت، پشتیوانی و پیرۆزباییان لێ ده‌كه‌م، نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ردوولا بۆ هاوسه‌نگیی سیاسیی و خزمه‌تی وڵات گرنگه.
دەشڵێت "لەگەڵ ڕه‌وتی سه‌در په‌روه‌رده‌ی یه‌ك قوتابخانه‌ین، ئیتر بۆچی نزیك نه‌بین، كاتێک یه‌ك به‌رپرسیارێتی و ئه‌ركی هاوبه‌شمان هه‌یه".
لە بارەی پرسی ویلایه‌تی دووه‌می سوودانی، نووری مالیكی ڕایگه‌یاندووه، ناكرێت هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌بێ مه‌رج بێت، ئه‌مه له‌سه‌رده‌می من و له‌دوای منیش ڕووی نه‌داوه، بێگومان ده‌بێت به مه‌رج بێت، پێشوه‌خته له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كان و خودی سوودانی ڕێككه‌وتن كراوه، له پێناو راسته‌ڕێكردنی ئه‌و پرۆسه سیاسییه‌ی خه‌ونمان پێوه ده‌بینی.
سەبارەت پۆستی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان، مالیکی دەڵێ "نامانه‌وێ ئه‌م كێشه‌یه به‌رده‌وام بێت و پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌وه‌كاله‌ت بمێنێته‌وه، بۆیه ئاژاوه و شه‌ڕ له‌ناو په‌رله‌مان جێی نیگه‌رانییه، له‌گه‌ڵ مه‌نده‌لاوی هاوڕام كه داوا ده‌كات سووننه‌كان له‌سه‌ر كاندیدێكی هاوبه‌ش ڕێك بكه‌ون".
هه‌رچی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یه، نووری مالیكی تاكه سه‌ركرده‌یه كه به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات و ده‌ڵێت: هه‌روه‌ك له‌كارنامه‌ی حكوومه‌تدا پڕۆژه‌یاسای لێبوردنی گشتی، یاسای دادگای فیدراڵی هاتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئێمه پێویستمان به هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یه. به‌ڵام ئه‌وكات ده‌بێت په‌رله‌مان خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، ئێمه پێمانوایه په‌رله‌مان تاكو هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وام بێت، بۆیه پشتیوانیی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كه‌م.
سه‌باره‌ت به فره‌بازنه‌یی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش، له‌نێوان چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تدا ڕای جیاواز هه‌یه، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یان ڕه‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه، بۆیه ده‌مانه‌وێ هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌كۆتایی ساڵی 2024 به‌ڕێوه بچێت.