کاروانێکی نوێی قەرەبوو بەسەر دانیشتوانی پارێزگای نەینەوا دابەش دەکرێت

پارێزگاری نەینەوا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کاروانێکی نوێی قەرەبوو بەسەر زیانمەندانی ئۆپراسیۆنەکانی ئازاکردنی نەینەوا دابەش دەکرێت.
عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، جارێکی دیکە کاروانێکی نوێی قەرەبوو بەسەر زیانمەدانی ئۆپراسیۆنەکانی ئازاکردنی نەینەوا دابەش دەکرێت و زیانمەندان لە ناوەندی شاری موسڵ وشارۆچکە و شارەدێیەکان سەر بە پارێزگای نەینەوا، لە لایەن لیجنەی تایبەتەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە.
ئاماژەی بەوەش دا، دۆسییەی کەسوکاری شەهیدان ئامادەکراوە و ڕەوانەی حکوومەتی فیدراڵی دەکرێت بۆ تەرخانکردنی بڕەپارەیەکی تایبەت بۆیان.