فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارە نا یاساییەکان دەکات

نووسینگه‌ی ڕێكخستنی نه‌ینه‌وای پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، سەرجەم ئه‌و بڕیاره تاكڕه‌وانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا دراون ڕه‌ت ده‌كەینەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 3ـی تەمموزی 2024، نووسینگه‌ی ڕێكخستنی نه‌ینه‌وای پارتی دیموكراتی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه، له به‌یاننامه‌كه‌یدا سەرجەم ئه‌و بڕیاره تاكڕه‌وانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا دراون ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و داوا ده‌كات سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئه‌وه‌ی دوێنێ سێشه‌ممه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆ گۆڕینی زۆربه‌ی به‌رپرسانی یه‌كه ئیدارییه‌كان و لادانی قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری شارەدێیەکان كرا كه لایه‌نێك ئه‌و كاره‌ی كردووه، هه‌روه‌ها ئه‌و لایه‌نه خۆیان سه‌پاندووه‌ته سه‌ر پارێزگاكه و خه‌ڵكه‌كه‌ی، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ یاسا و ده‌ستوور و به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی شايسته ده‌ستوورييه‌كان و هه‌ڵبژاردن كار ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، "ئێمه له نووسینگه‌ی ڕێكخستنی نه‌ینه‌وای پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه سه‌رله‌به‌ری ئه‌و ڕێكاره تاك ڕەوانانە ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و پێوه پابه‌ند نابین، داواش له ده‌سه‌ڵاتەکانی دادوه‌رى و ياسادانانی فیدراڵی ده‌كه‌ین، ئه‌و پێشێلكارییانه ڕابگرن كه زیان به خه‌ڵك له پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌گه‌یه‌نن و سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی ئه‌و دانیشتنه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه كه دانیشتنێكی نایاسایی بوو و ئه‌وه‌ی كه كراوه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه كێشه‌كان زیاتر قووڵ ببنه‌وه.
ئاماژه به‌وش دراوه، ئه‌وه‌ی كه كراوه بنه‌ماكانی هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی پێشێل كراوه و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی ئیداره‌ی پارێزگا، ده‌بوو به‌و شێوازه بێت وه‌ك چۆن له پارێزگاكانی تر ئیداره‌ی پاڕیزگاكان به ڕێككه‌وتن دانراوه، بۆیه كوتله‌ی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌ندامێتیان هه‌ڵپه‌سارد له دانیشتنه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن تا ئه‌و كاته‌ی یاسا و ده‌ستوور سه‌روه‌ر ده‌بێ و نابێ نوێنه‌رایەتیی زۆربه‌ی خه‌ڵكی پارێزگاكە كه له سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی پێكهاتوونه، پێشێل بكرێت.