محهمهد شییاع سوودانی بانگهێشتی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران دهكات

محهمهد شییاع سوودانی بانگهێشتی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران دهكات كه سهردانی عێراق بكات.
نووسینگەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری نوێی ئێران کردووە بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێک، بانگهێشتی کردووە سەردانی عێراق بکات.
ئاشکراشی کرد، کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە پزیشکیان کردووە بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆککۆماری ئێران و هەروەها پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان بەغدا و تارانیش تاوتوێ کران.
جەختیشیان کردەوە لە بەردەوامیی هەوڵەکانیان بۆ کاری هاوبەش سەبارەت بە پرسە ئەمنی و ئابورییەکان.
ڕۆژی ههینی 28ـی حوزهیرانی 2024، پرۆسهی دهنگدان بۆ ههڵبژاردنی سهرۆككۆماری نوێی ئێران له ناوخۆ و دهرهوه دهستی پێ كرد.
لهم بارهوه ئهحمهد وهحیدی، وهزیری ناوخۆی ئێران به كهناڵی تهلهفزیۆنی فهرمیی حكوومهتی وڵاتهكهی ڕاگهیاند، ئێرانییهكان سهرۆكێكی نوێی خۆیان له شوێنی ئیبراهیم ڕەئیسی، سهرۆكه كۆچكردووهكهیان ههڵدهبژێرن.
دوای پڕۆسەی دەنگدانی گەڕی یەکەم، هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران چووە گەڕی دووەمەوە و لە ئەنجامی کۆتایی گەڕی دووەمی چواردەهەمین خولی هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاگەیەندرا و مەسعود پزیشکیان بە نۆیەمین سەرۆککۆمار هەڵبژێردرا.
بە گوێرە ئەنجامەکان، ڕێژەی بەشداریی لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆککۆماردا %49.8 بووە و ئاژانسی ئیرنا بڵاوی کردووتەوە، لە کۆی 30 ملیۆن و 530 هەزار و 157 دەنگی سەندووقەکانی دەنگدانی دەرەوە و ناوخۆی ئێران، مەسعود پزیشکیان لە بەرەی چاکسازیخوازەکان، بە 16 ملیۆن و 384 هەزارو 403 دەنگ بە نۆیەمین سەرۆککۆمار هەڵبژێردرا.
هەروەها سەعید جەلیلی، لە بەرەی نەریتخوازەکان لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆککۆمار توانیویەتی 13 ملیۆن و 538 هەزار و 179 دەنگ بێنێت.
ئێوارەی ڕۆژی 19ـی ئایاری 2024، هێلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی كۆچكردووی ئێران و یاوەرانی بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە لە سنووری پارێزگای تەورێز کەوتە خوارەوە. دوای 18 کاتژمێر گەڕان، هێلیکۆپتەرەکە بە تێکشکاوی دۆزرایەوە و سەرجەم سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکە کە نۆ کەس بوون، مردن و دیارترینیشیان ڕهئیسیی و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران بوون.
دوای ئەو ڕووداوەش، عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، دوای گیان لەدەستدانی ڕەئیسی، محەمەد موخبیر، جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران، ئیدارەی دەسەڵاتی جێبەجێکاری وڵات دەگرێتە ئەستۆ.