ئایدن مەعروف: سەرۆک بارزانی ڕۆڵێکی باشی هەبوو لە گەڕاندنەوەی کورسیی کۆتاکان

ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان
ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان

K24 – هەولێر:

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان گوتی: دابەشکردنی پێنج کورسیی کۆتاکان لەسەر بنەمای جوگرافیا و دابەشکردنیان بەسەر پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک هەڵە بووە و لەسەر بنەمای حزبی ئەو کارە کراوە.

ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: سەرۆک بارزانی هەوڵ و ڕۆڵێکی باشی هەبوو لە گەڕاندنەوەی پێنج کورسیی لە پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆتاکان.

ناوبراو ئاماژەی بەوە دا: دابەشکردنی پێنج کورسیی کۆتاکان لەسەر بنەمای جوگرافیا و دابەشکردنی بەسەر پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک هەڵە بووە و لەسەر بنەمای حزبی ئەو کارە کراوە.

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان داواش دەکات، دوای هەڵبژاردن ژمارەی کورسیی کۆتاکان لە پێنجەوە بۆ 20 کۆتا زیاد بکرێت تا هەموو نەتەوە و ئایینەکان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بتوانن بەشدار بن.

ئایدن مەعروف لەبارەی پارێزگای نەینەوا ئاشکرای دەکات، پارێزگای نەینەوا فرە نەتەوە و پێکهاتە و ئایینە بەڵام لە بەڕێوبەرایەتییەکاندا پێکهاتەکان پۆستیان نییە و گرفت لە پۆستەکانی ئەنجوومەنی پارێزگا هەیە.

Fly Erbil Advertisment