سیستەمی جیهانی مایکرۆسۆفت پەکیکەوت

باڵەخانەی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت
باڵەخانەی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 19ی تەممووزی 2024، لە ناکاو بەبێ هیچ هۆشداریی و ئاگەدارییەکی پێشوەختە کێشە لە سیستەمی تەکنەلۆجیای زانیاری کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمەریکی ڕوویدا و بەهۆیەوە کێشەکە زۆربەی فڕۆکەخانەکان، بانکەکان و کۆمپانیاکانی ئەورووپا و ئەمەریکا و چەند وڵاتێکی دیکەی گرتەوە.

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕایگەیاندووە، هەنگاوی بە پەلەیان گرتووەتەبەر بۆ چارەکردنی کێشەکان، بەڵام بەهۆی ئەو فشار و کەڵەکەبوونەی کێشەکان لە بەشێکی زۆری جیهان ڕوویداوە چارەکردنی کێشەکان هەروا ئاسان نابێت.

ئەو کێشەیە لە سیستەمی زانیاریی فڕۆکەخانەکانی ئەورووپا، ئەمەریکا، ئوسترالیا، تورکیا و هیندستان ڕوویداوە بووەتە هەڵوەشانەوەی چەندین گەشت و پەکخستنی فڕۆکەخانەکان.

Fly Erbil Advertisment