تەقینەوەیەک لە باکووری پارێزگای بابل کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

هێزێکی حەشدی شەعبی - وێنە: ئەرشیف
هێزێکی حەشدی شەعبی - وێنە: ئەرشیف

سەرچاوەکان ڕایدەگەیەنن، بەهۆی تەقینەوەیەک  لە باکووری بابل کە تا ئێستا هۆکارەکەی نەزاندراوە، کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، حەوت کوژراو لە نێو هێزەکانی حەشدی شەعبی بەهۆی هێرشە نەزانراوەکە هەیە کە پێگەی حزبوڵڵای عێراقییە.

میدیا عێراقییەکان ئاشکرای دەکەن، پێگەیەکی حەشدی شەعبی لە ناوچەی جرف سەخڕ بۆردومانکراوە، دەشڵێت: ئەو پێگەیەی بۆردومانکراوە چەکدارانی حزبوڵڵای عێراقی تێدابووە، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانیش حەوت چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون.

بەپێی زانیارییەکان، تیمەکانی ڕزگارکردن گەیشتوونەتە شوێنی تەقینەوەکە و مەزەندە دەکرێت ژمارەی کوژراو و بریندارەکان بەرزببنەوە، میدیا عێراقییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن، هەندێ لە بریندارەکانیش برینەکانیان سەختە.

پارێزگاری بابل عەدنان فەیحان تیمەکانی تەندروستی و فریاکەوتن ڕادەسپێرێت بەزووترین کات چارەسەری بریندارەکانی حەشدی شەعبی بکەن.

Fly Erbil Advertisment