یەحیا ڕەسول: هێرشەکەی ئەمەریکا هەماهەنگیی ئەمنی تێک دەدات

گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، لە شەوی ڕابردوودا، هێزەکانی ئەمەریکا هێرشی کردە سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی، کە بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەک لە ئەندامانی هێزەکانی حەشدی شەعبی و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە.
یەحیا ڕەسول گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سەرەڕای هەموو هەوڵەکان لەڕێگەی پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەکانەوە، هەروەها هەوڵەکانی لیژنە تەکنیکییە باڵاکانی سەربازی و گەیشتن بە قۆناغی کۆتاییهێنان بە دۆسیەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق. هەروەها لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر و دووپاتکردنەوەی سەروەری و ئاسایشی عێراق، لەگەڵ ئەوەشدا، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تاوانێکی قێزەون و هێرشێکی ئاشکرایان کردە سەر پێگە ئەمنییەکانی عێراق لە باکووری پارێزگای بابل.
ئاماژەی بەوەش کرد، هێرشەکەی ئەمەریکا لە کاتژمێر 22:45 خولەکی شەوی سێشەممە 30ـی تەمموز، کردوویەتی، کە بووەتە هۆی کوژرانی ژمارەیەک لە ئەندامانی هێزەکانی حەشدی شەعبی، هەروەها ژمارەیەکی دیکەشیان بریندار بوون.
ئەم جۆرە سەرپێچییە مەترسیدار و حیساب بۆ نەکردنانە، تا ڕادەیەکی زۆر هەوڵ و میکانیزم و کاری هاوبەشی ئەمنی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق و سووریا تێکدەدات، هەروەها عێراق و تەواوی ناوچەکە دەخزێنێتە ناو ململانێ و شەڕ و کاردانەوەی مەترسیدارەوە. دەشڵێت: ئێمە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە تەواوی بەرپرسیار دەزانین لە دەستدرێژییەکانی ئەو هێرشە.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراقدا لە چوارچێوەی ئەرکێکی دیاریکراو و بە هاوبەشی چالاکیەکانی دەکات، هەروەها عێراق ڕێوشوێنی یاسایی و دیپلۆماسی گونجاو دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی مافەکانی و هەموو ئەو شتانەی کە پاریزگاری لە ئاسایش و سەروەری خۆی دەکات.
دهستهی گشتی حهشدی شهعبی لهبارهی هێرشهكهی شهوی رابردووی ناوچهی سهعیدات لهباكووری پارێزگای بابل ئاشكرایكردووه، هێرشهكه هێزێكی لیوای 47ـی حهشدی شهعبی بە ئامانج گرتووە كه سهرقاڵی ئۆپهراسیۆنێكی ئهمنی بوونه لهناوچهكهدا.
حهشدی شهعبی ئاماژهی بهوهش كردووه، هێرشه موشهكییهكه له ڕێگهی فڕۆكهی بێفڕۆكهوانه بووه و بهو هۆیهوه چوار چهكداری حهشدی شەعبی گیانیان سپاردووە.