سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر دەكات

سەرۆک بارزانی و کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر
سەرۆک بارزانی و کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر

K24 – هەولێر:

سەرۆک بارزانی لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ كونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر جەختی لە دۆستایەتی و پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و فەرەنسا و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە کردەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە 1ـی ئابی 2024، لە سەڵاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە یان برێم، كونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر كرد.

بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە: لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دواپێشهاتە سیاسیەكانی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراقی فیدراڵ و هەورەها هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە دۆستایەتی و پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و فەڕەنسا و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە كرایەوە.

0
Fly Erbil Advertisment