هۆشیار زێباری: داخستنی سێ حزبی سەر بە پەکەکە بڕیارێکی ژیرانەیە

هۆشیار زێباری بڕیارێکی دەستەی دادوەری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان عێراق بۆ دوورخستنەوەی سێ حزبی نزیک لە پەکەکە لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە کارێکی ڕاست و ژیرانە ناو دەبات و دەڵێ، ئەو سێ حزبە فاکتەری ناسەقامگیریی و ئاژاوەگێڕین.
هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵاتیی ئێکس نووسیویەتی"بڕیاری دەستەی دادوەری لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ قەدەغەکردنی سێ حزبی کوردی سەر بە پەکەکەی تورکیا لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی ڕاست و ژیرانەیە، چونکە بوونەتە شانەیەکی شێرپەنجە لە جەستەی هەرێمی کوردستان و هەموو عێراق لەگەڵ ئەوەشدا فاکتەرێکی ناسەقامگیریی و ئاژاوەگێڕن".
لە یەکی ئەم مانگەوە، دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی سەر بە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراق، لەسەر داوای فەرمانگەی کاروباری حزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان، بڕیاریدا هەر یەکە لە حزبەکانی (ئازادی دیموکراتی ئێزدی، بەرەی تێکۆشانی دیموکراتی و تەڤگەری ئازادی) هەڵدەوەشێندرێنەوە و بارەگاکانیان دابخرێت و دەست بەسەر کەلوپەل و بارەگاکانیاندا بگیرێت.
سەرچاوەی بڕیارەکەش لەسەر بنەمای سکاڵایەکی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بوو، کە ڕایگەیاندبوو، چالاکییەکانی ئەو حزبانە پەیوەندییان بە پەکەکەوە هەیە لە کاتێکدا پەکەکەش حزبێکی قەدەغەکراوە لە عێراق.
قرار الهيئة القضائية في المفوضية العليا للانتخابات لمنع ثلاثة احزاب كردية من واجهات حزب العمال الكردستاني ال PKK التركي للمشاركة في انتخابات اقليم كردستان العراق في ٢٠ /١٠ / ٢٠٢٤ هو عين الصواب و الحكمة لانهم باتوا غدة سرطانية في جسد الاقليم و العراق باجمعه وعامل عدم استقرار فوضوي
— Hoshyar Zebari (@HoshyarZebari) August 6, 2024