حوسییەکان: تا ئێستە 170 کەشتیمان پێکاوە

حوسییەکانی یەمەن ڕایگەیاند، لە نێوان مانگەکانی تشرینی دووەم و تەمموزی ڕابردوودا تا 170 کەشتییان پێکاوە، گوتیشی کە ئەوان بەشێکن لە "بەرەی مقاوەمە".
حوسییەکان ئاماژەیان بەوەش دا، لە نێوان مانگی نۆڤەمبەری 2023 تا مانگی تەمموزی ڕابردوو، 170 کەشتییان پێکاوە کە پەیوەندییان بە " ئیسرائیل"ەوە هەیە.
ڕوونیشی کردۆتەوە، ئەو کەشتیانەی لە ئۆپەراسیۆنەکانیان پێکراون، 41 کەشتیی ئیسرائیلی و 72 کەشتیی ئەمەریکی و 12 کەشتیی بەریتانی بوون.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە "لە ئۆپەراسیۆنەکانیان ئەو کەشتیانەیان پێکراون کە لە دەریای سوور، دەریای عەرەبی، زەریای هیندستان و دەریای ناوەڕاست تێپەڕیون، لەگەڵ 45 کەشتیی سەر بەو کۆمپانیانەی کە پێشێلیی بڕیاری قەدەغەکردنی هاتنی کەشتییەکان بۆ بەندەرەکانی فەڵەستینی داگیر کراو".
حوسییەکان ڕاشیانگەیاند، پێکرانی کەشتییەکانی ئیسرائیل بەم شێوەیە دابەش کراوە:
7 کەشتی لە زەریای هیندی، 6 کەشتی لە دەریای عەرەبی، 8 کەشتی لە کەنداوی عەدەن، 18 کەشتی لە دەریای سوور، 2 کەشتی لە دەریای ناوەڕاست.