هونەرمەندێکی کورد بە  قەڵەم و فڵچەکەی ئازار و نەهامەتییەکانی خەڵکی غەززە وێنا دەکات

ئیلهام ئەستڵ، هونەرمەند لە غەززە
ئیلهام ئەستڵ، هونەرمەند لە غەززە

 

دەگوترێت هونەر هەوێنی ژیان و ئاوێنەی ڕەنگدانەوەی ڕاستییەکانە، لەناو وێرانی و کارەستاتی غەززە هونەرمەندێکی کورد هەیە کە بەفڵچە و قەڵەمە زەیتییەکەی ئاوارەیی، ئازار و ناڕەحەتییەکانی خەڵکی غەززە نیشانی جیهان دەدات.

ئیلهامی تەمەن 28 ساڵ لەزنجیرەی نەوەکانی سەڵاحەددینی ئەیوبییە، دەست ڕەنگینە و دەیەوێت هونەرەکەی لەپێناو گەیاندنی دەنگی فەڵەستینییەکان بەجیهان بەکاربهێنێت.

هونەر ئاوێنەی ژیانە، ڕەنگدانەوەی ڕاستییەکانە، کەرتی غەززە لێوان لێوە لە ناڕەحەتی و ململانێی دەروونی و دارایی، ئەوەش بەهۆی شەڕەوەیە.

ئیلهام هونەرمەندێکی بەرەگەز کوردە لەکەرتی غەززە، بەفڵچە و قەڵەمە زەیتییەکەی وردەکاری ژیانی گۆشەگیریی، مردن و ئاوارەیی، شەڕ و کوشتار لە غەززە دەخاتەڕوو.

ئیلهام ئەستڵ، هونەرمەند بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند،  من هونەرمەندم و ناوم ئیلهامە، فەڵەستینی و بەرەگەز کوردم لە زنجیرەی سەڵاحەددینی ئەیوبی. شوێنی ژیانم خان یونسی غەززەیە. توانیومە لەڕێگەی تابلۆکانمانەوە ئەو کارەساتەی بخەمەڕوو کە خەڵکەکەمانی پێداتێدەپەڕێت، هەروەها کێشەکانی ڕۆژانەمان دەخەمەڕوو.

ئەم هونەرمەندە لە نزیکی خێمەکەی خۆی لە خان یونس وەستاوە، بە فڵچەکەی جەنگ و پێشێلکردنی پیرۆزییەکان وێنا دەکات، پیرۆزییەکانی هاوشێوەی کڵێسا و مزگەوتەکان. ئیلهام تەنانەت ترسی فەڵەستینییەکان لە سەربازە ئیسرائیلی و سەگەکانیان وێنا دەکات، چۆن جەستەی خەڵک دەخۆن.

ئەو هونەرمەندە دەڵێت، " لەڕێگەی تابلۆکانمەوە هەوڵمداوە شەڕی نێوان ئایینی و پیرۆزییەکانی هاوشێوەی مزگەوت و کڵێسکان بنەخشێنم، بەڵام ناتوانم ئەو ئازارەی خەڵکی تێدایە بەیەک وێنە یاخود چەند وێنەیەک دەرببڕم، سەکۆی دیکەی وێنەکێشانم نەماوە، چونکە ماڵەکەم بەهۆی بۆردوومانەوە ڕووخاوە".

ئەم هونەرمەندە گەنجە کە تەمەنی لە 28 ساڵ تێپەڕناکات. تراژیدیایەکی گەورە لەتابلۆکانیدا سەبارەت بە غەززە دەبینرێت. وێستگەی جیاوازی خەڵکی تۆمارکردووە بەناوبانگترین تابلۆشی ناوناوە کارەستا و ئازار.

هونەرمەند ئیلهام ئەستڵ، باسی لەوەش کرد، کە تابلۆی کارەست و ئازار باس لە ئاوارەیی و ئەو کارەساتانە دەکات، خەڵکی فەڵەستین لە حەوتی ئۆکتۆبەرەوە ڕووبەڕووی بوونەتەوە بەو کەرەستانەی هەیەتی. ئیلهیامی هونەرمەند، بەردەوامە لەناردنی پەیام بۆ جیهان بەوەی فەڵەستینییەکان شایەنی ژیانن، ئێستەش کاتی ڕاوەستانی کوشتن و ێرانکارییە.

Fly Erbil Advertisment