ئەکسیۆس: ئەمڕۆ بلینکن دەگاتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئەکسیۆس، بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەک ڕایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گەشت بکات بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەش لە کاتێکدایە گرژییەکان لە ناوچەکەدا بەرزبوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، بلینکن بەنیازە سەردانی قەتەر و میسر و ئیسرائیل بکات.
هەینی ڕابردوو، بلینکن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیلی ئاگادارکردەوە، گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست "لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێک نییە"، هەروەها جەختی لەسەر پێویستی ئاگربەست لە غەززە کردەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە مەترسیی بۆ شەڕێکی بەرفراوانتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، ئەوەش دوای کوشتنی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس لە ئێران و فوئاد شکور، سەرکردەیەکی دیاری حزبوڵڵا، لە بەیروت، کە هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل لێکەوتەوە.
لە ئەنجامدا زۆر کەس ترسیان لە فراوانبوونی شەڕی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە هەیە کە دەیان هەزار کەسی کوشتووە و قەیرانی مرۆیی دروستکردووە.
ڕۆژی شەممە، 10ـی ئابی 2024، لە هێرشێکی ئیسرائیل لە کاتی نوێژی بەیانیدا بۆ سەر قوتابخانەیەک لە گەڕەکی دەراج، لە ناوەڕاستی شاری غەززە، زیاتر لە 100 فەڵەستینی کوژران و دەیان کەسیش بریندار بوون.
هەر ڕۆژی شەممە، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه ڕایگه‌یاند، تادێ به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ژماره‌ی كوژراوان و برینداران زیاتر دەبن و له هه‌مان كاتدا دانیشتووان تووشی برسییه‌تیی و نه‌هامه‌تیی سەخت بوونە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌هۆی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیله‌وه ژماره‌ی كوژراوان بۆ 39 هه‌زار و 790 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه، هاوكات ژماره‌ی برینداران گه‌یشتووه‌ته 92 هه‌زار و دوو كه‌س. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه 70%ـی قوربانییه‌كان منداڵ و ئافره‌تن.
لای خۆیەوە کەرتی چاکسازیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە تۆڕی ڕێکخراوە ناحکوومییەکانی فەڵەستین هۆشداری دا له به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رته‌كه.
کەرتی چاکسازیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە تۆڕی ڕێکخراوە ناحکوومییەکانی فەلەستین ڕایگه‌یاند، تا ئێسته له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل‌دا زیاتر له 10 هه‌زار كه‌س كه نیوه‌یان منداڵن كه‌مئه‌ندام بوونه.