سێنتکۆم: دوو بەلەمی حوسییەکانمان لە دەریای سوور لەناوبرد

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، دوو بەلەمی سەر بە حوسییەکان لە دەریای سوور لەناوبردووە.

فەرماندەیی هێزەکانی ناوەندەی سوپای ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا سەرکەوتوو بوون لە لەناوبردنی دوو کەشتی حوسییەکان لە دەریای سووردا.

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم کەشتیانە هەڕەشەیەکی گەورەن بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان و کەشتییە بازرگانییەکانی ناوچەکە". بە لەبەرچاوگرتنی ئەم هەڵسوکەوتە بێباکا و مەترسیدارەی حوسییەکان، هەڕەشەن بۆ سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە سێشەممە، لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا دوو ڕووداوی تەقینەوەی دەریایی لە کەناراوەکانی یەمەن، لە نزیک دوو کەشتی بازرگانی لە دەریای سوور تۆمارکران، بەبێ ئەوەی هیچ بریندار و زیانێکیان پێ بگات ڕاپۆرت کراوە.

دوێنێ چوارشەممە، دەسەڵاتی بەریتانیا ڕاپۆرتێکیان لە خاوەن کەشتییەکەوە پێگەیشتووە کە تەقینەوەیەک لە نزیک کەشتییەکە ڕووی داوە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کەشتییەکە و تیمەکەی سەلامەتن و بەردەوامن لە گەشتەکەی.

حوسییەکان لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردووەوە ئەو کەشتیانەی کە بە پەیوەندی بە ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی دەزانن لە ئاوەکانی دەریای سوور و کەنداوی عەدەن و گەرووی باب مەندەب دەکەنە ئامانج، ئەمەش وەک پشتیوانییەک بۆ کەرتی غەززە و ڕایانگەیاند، ئیسرائیل لە 8ـی ئۆکتۆبەری 2023ەوە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دژی بزووتنەوەی حەماس ئەنجام دەدات، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ هێرشەکەی حەماس و دانیشتووانی غەززەیە.

Fly Erbil Advertisment