کوژراوانی شەڕی غەززە 40 هەزاری تێپەڕاند

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە کە سەر بە بزووتنەوەی حەماسە ڕایگەیاند "کۆی کوژراوانی غەززە 40 هەزار کەسی تێپەڕاند".

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: تەنیا لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تاوەکوو بەرەبەیانی ئەمڕۆ، پێنجشەممە 15ی ئابی 2024، بەهۆی هێرش و بۆمبارانەکانی سوپای ئیسرائیل 40 کەس لە کەرتی غەززە کوژراون، بەمەش کۆی کوژراوانی کەرتەکە لە 7ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە تاوەکوو ئەمڕۆ گەیشتووەتە 40 هەزار پێنج کەس کە زۆرینەیان ئافرت و منداڵ و بەساڵاچووانن.

هەروەها ئاماژەی داوە "بەشێکی زۆر لە تەرمی کوژراوەکان لە ژێر داروبەری خانوو و باڵەخانە وێرانکراوەکان وێرانکراوەکاندا ماون نەتوانراوە دەربهێنرێن و بەخاک بسپێردرێن".

هەر بە گوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، لە سەرەتای شەڕەوە تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 92 هەزار و 401 کەس برینداربوونە و برینی بەشێکیان سەختە.

Fly Erbil Advertisment