لە ئیتاڵیا بەلەمێک بە دەیان سەرنشینەوە نقووم بوو

دیمەنێکی شوێنی ڕووداوەکە
دیمەنێکی شوێنی ڕووداوەکە

لە نزیک کەناراوەکانی دوورگەی سیسیلیای ئیتاڵیا، بەلەمێک کە 22  گەشتیاری هەڵگرتبوو، نقووم بوو و لە ئەنجامدا حەوت لە سەر نشینەکان بزر بوون.

مێدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویان کردەوە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 19-08-2024، لە نزیک کەناراوەکانی دوورگەی سیسیلیا بەلەمێکی گەشتیاری بە 22 سەرنشینەوە و بەهۆی تووندی شەپۆل و زریانەوە نقووم بوو.

دوای ڕووداوەکە، تیمەکانی گەڕان و فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و 15 کەسیان لە خنکان ڕزگار کرد کە یەکێکیان منداڵ بوو، هەوڵەکانیش بۆ دۆزینەوەی حەوت لە سەرنشینە بزربووەکان، بەردەوامە.

ناسنامەی سەرنشینەکان ئاشکرا کراوە و باس لەوە دەکرێت کە دوو کەسیان بەریتانی-فەرەنسین، یەکێکیان ئێرلەندییە، یەكیکیان نیوزلەندییە، یەکێکی دیکەشیان هاووڵاتی سریلانکایە و 17 لە سەرنشینەکانیش هاووڵاتی بەریتانین.

ئەمە لەکاتێکدایە کە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوو، لە ماوەی دوو ڕۆژدا لە دوو ڕووداوی جیاوازدا لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا، 11 کۆچبەر خنکان کە ژمارەیەکیان کورد بوون، زیاتر لە 60 کەسیش بزر بوون.

Fly Erbil Advertisment