بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی ئێران متمانە بە کابینەکەی پزیشکیان بدات

پەرلەمانی ئێران دوا کۆبوونەوەی تایبەت بە تاوتوێ کردنی کارنامەی وەزیرە کاندیدەکانی کابینەی حکوومەتەکەی مەسعود پزیشکیان دەست پێکرد و کارنامەی دوو کاندیدی وەزاری ماوە گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت، ئەگەر کارنامەی دوو وەزارەتەکە تەواو بێت، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان دەچێتە قۆناغی متمانەدان بە حکوومەت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی ئابی 2024، پەرلەمانی ئێران بۆ پێنجەمین ڕۆژی لەسەر یەک کۆبوونەوەی تایبەت بە کار و هەنگاوەکانی پەسەندکردن و متمانەدان بە چواردەهەمین کابینەی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەست پێکرد و کە سێ بڕگە لە خۆ دەگرێت، یەکەمیان پێداچوونەوەیە بە کارنامەی وەزیرانی وزە، وەرزش و لاوان.
بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەش تایبەتە بە دوایین دەرفەتی داکۆکیکردنی مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران لە وەزیرە پێشنیازکراوەکانی. کۆتا بڕگەی دانیشتەکەی پەرلەمانی ئێران دەنگدانە بە یەک بە یەکی وەزیرە کاندیدکراوەکانی چواردەهەمین کابینەی حکوومەت کە ژمارەیان 19 کاندیدە و تەنیا یەک ئافرەت وەک وەزیر پێشنیازکراوە.
پێکهاتەی وەزارەکانی حکوومەتی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران:
عەلیڕەزا کازمی - وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵا
ستار هاشمی - وەزیری گەیاندن و تەکنەلۆجیای زانیاری
ئیسماعیل خەتیب - وەزیری ئاسایش
عەبدولناسر هیمەتی - وەزیری ئابووری و دارایی
عەباس عێراقچی – وەزیری دەرەوە
محەمەد ڕەزا زەفەرقەندی - وەزیری تەندروستی
ئەحمەد میدری - وەزیری کار و کار و کۆمەڵایەتی
غوڵامڕەزا نووری - وەزیری کشتوکاڵ
ئەمین حسێن ڕەحیمی - وەزیری داد
عەزیز ناسرزادە - وەزیری بەرگری
فەرزانە سادق - وەزیری ڕێگەوبان و ئاوەدانکردنەوە
محەمەد ئەتاببەگ - وەزیری پیشەسازی و بازرگانی
حسێن سیمایی - وەزیری زانست و تەکنەلۆجیا
عەباس ساڵحی- وەزیری ڕۆشنبیری
ئەسکەندەر موئمنی - وەزیری ناوخۆ
محەممەد ڕەزا ساڵحی ئەمیری - وەزیری فەرهەنگ و گەشتوگوزار
موحسین پاک نەژاد - وەزیری نەوت
عەباس عەلی ئابادی - وەزیری وزە
ئەحمەدی دونیامالی - وەزیری وەرزش و لاوان