دوو ئه‌فسه‌ری پله‌دار له پارێزگای زیقار ڕفێندران

پارێزگای زیقار سه‌رباری نه‌خۆشی و بێ‌ئاو و بێكاره‌بایی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه، ڕه‌وشی ئه‌منیشی تێك چووه، به شێوه‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و پۆلیسی شاره‌كه ده‌كرێت.
سه‌رچاوه عێراقییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ـی ئابی 2024، هێزێكی نه‌ناسراو و ده‌مامكدراو ههڵیانكوتاوه سه‌ر ماڵی ئه‌فسه‌رێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاووچۆی پارێزگای زیقار و به زۆر سواری ئۆتۆمبیلیان كردووه و ڕفاندوویانه.
سه‌رچاوه عێراقییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌م ڕووداوه له قه‌زای سه‌ید ده‌خیل ڕووی داوه و چه‌كداره ده‌مامكدراوه‌كان ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌یان بۆ شوێنێكی نادیار ڕفاندووه.
پاشان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، هێزێكی نه‌ناسراو ههڵیانكوتاوه سه‌ر ماڵی ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی عه‌مید له ناوچه‌ی ساڵحییه له پارێزگای زیقار.
سه‌رچاوه عێراقییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن عه‌میده ڕفێندراوه‌كه له پۆلیسی پاریزگای میسان كار ده‌كات و تاوه‌كوو نووسینی ئه‌م هه‌واڵه چاره‌نووسی دیار نییه.