کەشتی سۆنیۆن بەهۆی هێرشێکی حوسییەکانەوە تاکوو ئێستە دەسووتێت

نوێنەرایەتی دەریایی یەکێتیی ئەورووپا لە دەریای سوور، "ئەسپیدز"، لە پۆستێکی تۆری کۆمەڵایەتی "ئێکس"، ئەمڕۆ دوو شەممە، ڕایگەیاند، "لە 23ـی ئابەوە کەشتیی "سۆنیۆن" کە ئاڵای یۆناین هەڵگرتووە، کە لەناو دەریای سووردا ئاگری گرتووە و هێشتە دەسووتێت، ئەوەش دوای لە لایەن گروپی حوسییەکانی یەمەنەوە هێرشی کرایە سەر.

نوێنەرایەتیی دەریایی ڕاشیگەیاند، کەشتی سۆونیۆن هێشتە لە هەمان خاڵ لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان لەنگەری گرتووە، ڕوونیشی کردەوە هیچ ئاماژەیەکی ڕوون نییە، بۆ دزەکردنی نەوت لە کەشتیی سۆنیون.

بەپێی ئاژانسی MTOـی بەریتانیا لەلایەن کۆمپانیای هێزی دەریایی بەریتانیا، ئاماژەی پێدا، چوارشەممەی ڕابردوو سێ موشەک بەر کەشتیی نەوتهەڵگری "سۆونیۆن" لە کەناراوەکانی شاری حودەیدە لە ڕۆژئاوای یەمەن کەوتن و بەهۆیەوە ئاگر لە کەشتییەکە کەوتەوە و بزوێنەرەکەی لەکار کەوت. حووسییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر کەشتیەکە.

ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لە بەیاننامەیەکدا هۆشداریی دا کە "بەردەوامی هێرشی حوسییەکان هەڕەشەی ڕژاندنی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی بۆ ناو دەریای سوور هەیە، کە بڕەکەی چوار هێندە زیاترە لە کارەساتی ئێکسۆن ڤاڵدێز" لە ساڵی 1989 کە یەکێکە لەو کارەساتە گەورانەی ژینگەیی لە مێژووی وڵاتەکەدا.

Fly Erbil Advertisment