لێدوانەکەی بن گڤیر تووڕەیی وڵاتانی عەرەبی لێ کەوتەوە

میسر، ئیمارات و ئوردن و سعوودیە، لێدوانەکانی ئیتامار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیلیان سەبارەت بە دروستکردنی کەنیسەیەکی لە ئەقسا ئیدانە کرد وبە پێویستییان زانی ئیسرائیل ڕێز لە دۆخی ئێستەی قودس بگرێت.
شانشینی سعوودیە ئیدانەی لێدوانەکەی ئیتمار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل کرد، بەهۆی داوای دامەزراندنی کەنیسەی جوولەکەکان لە مزگەوتی ئەقسا.
وەزارەتی دەرەوەی سعوویە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، شانشینی سعوودیە لێدوانی ئەو توندڕەوە ڕەتدەکاتەوە کە بەردەوام هەستی موسلمانانی سەرانسەری جیهان ئازار دەدات.
هەروەها شانشین جەختی لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە پێگەی مێژووی و یاسایی مزگەوتی ئەقسای پیرۆز کردەوە، بانگەواز و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، بەرپرسیارێتی خۆی لە کۆتاییهێنان بەو کارەساتە مرۆییە کە ڕووبەڕووی گەلی فەڵەستین بووەتەوەبهێنێت و داوای چالاککردنی میکانیزمه ڕژدەکان بۆ لێپرسینەوە لە بەرپرسانی ئیسرائیل، لە بەردەوامی پێشێلکارییەکانی یاسا و نۆرم و بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان دەکات.
لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە بەیاننامەیەکدا هەڵویستی خۆی ڕاگەیاند. ئەبوزەبیی دووپات لەسەر پێویستی دابینکردنی پاراستنی تەواو بۆ مزگەوتی ئەقسا دەکات و هەروەها لەگەڵ وەستاندنی ئەو پێشێلکارییە و ئیستفزازییەیانەی گەلی فەڵەستینیش.
جەختیشی کردەوە، لەسەر گرنگیی ڕێزگرتن لە ڕۆڵی شانشینی ئوردن لە بایەخدان بە پیرۆزییەکان شوێن و ئاینییەکان بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، دۆخی مێژوویی و سازش نەکردن لە دەسەڵات و دەسەڵاتەکانی ئیدارە ئاینییەکانی قودس و کاروباری مزگەوتی ئەقسا.
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات هاوسۆزی و پشتیوانیی تەواوی ئیمارات بۆ ئوردن و هەموو ئەو ڕێوشوێنانەی دەیگرێتەبەر بۆ پاراستنی شوێنە پیرۆزەکان دەربڕی.
لە لایەکی دیکەوە، ئەیمەن سەفدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن و هاوتا میسریەکەی بەدر عەبدولعاتی، جەختیان لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە پێگەی یاسایی و مێژوویی هەنووکەیی لە شوێنە پیرۆزەکاندا کردەوە، و مزگەوتی ئەقسا، کە تەواوی ڕووبەرەکەی 144 دۆنمە، شوێنێکی پەرستنە بۆ موسڵمانان، و ئیدارەی ئاینییەکانی قودس و کاروباری مزگەوتی ئەقسا، کە سەر بە وەزارەتی ئاینیی و کاروبار و شوێنە پیرۆزەکانی ئوردنە.
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، هەردوو وەزیرەکە لێدوانەکانی بن گڤیریان سەبارەت بە دامەزراندنی کەنیسەی جوولەکەکان لە مزگەوتی ئەقسا ئیدانە کرد و بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان ناوبرد.
ئەو دوو وەزیرە، ڕەتکردنەوەی ڕەهای وڵاتەکەیان بۆ ئەم سیاسەتە توندڕەوانە دەربڕی کە کاردەکەن بۆ گۆڕینی دۆخی مێژوویی و یاسایی قودس و پیرۆزییەکانی لە ڕێگەی سیاسەتی سەپاندن.
لەگەڵ ئەوەش دا، هەردوو وەزیر جەختیان لەسەر ڕاگرتنی دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کردەوە بەوەی کە پێویستە هەموو هەوڵەکان یەک بخرێن بۆ ڕاگرتنی ئەو شەڕە.
ئیتمار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل دوێنێ دووشەممە، ڕایگەیاند، کەنیسەیەک لە مزگەوتی ئەقسا دروست دەکات، "بە پشتبەستن بە مافی یەکسانی نێوان جولەکەکان و موسڵمانان"، لەکاتێکدا نووسینگەی نەتانیاهۆ خێرا ڕوونیکردنەوەی دا بەوەی "هیچ گۆڕانێک لە دۆخی ئێستەدا نییە".