مەجاشع تەمیمی: هاوپه‌یمانییەتیی سەدرییەکان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كاندا ئه‌گه‌رێكی نزیكه

دوا به‌دوای كشانه‌وه‌یان له گۆره‌پانی سیاسی و ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه کە سه‌درییه‌كان خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه‌ن بۆ دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه سیاسییه‌كانیان له عێراقدا.
دوای ئەوەی ڕەوتی سەدر لە خولی پێنجەم، زیاتر لە 70 کورسی په‌رله‌مانی عێراقی بەدەست هێنا و دواتر کشانەوە، کە موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند دەست لە کاری سیاسی هەڵ دەگرێت، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌مه مانای ئه‌وه نه‌بوو‌بێت كه سه‌در و قورساییه‌كه‌ی له عێراقدا كۆتایی هاتووه.
سه‌ره‌تای گومانەکانی ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی ئەو ڕەوتە دوای ئه‌وه دێت كه موقته‌دا سه‌در ناوی كوتله‌كه‌ی له ڕه‌وتی سه‌دره‌وه بۆ ڕه‌وتی شیعیی نیشتیمانی گۆڕی و له پلاتفۆڕمی "ئێکس" دا بڵاوی كرده‌وه. لێره‌شه‌وه به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ره هه‌واڵییه‌كان وشه‌ی "نیشتیمانی" نیشانه‌یه‌كه بۆ پڕۆژه‌یه‌كی نیشتیمانیی گشتگیر و به‌واتای ئه‌وه دێت كه ڕه‌نگه لایه‌نی تر بخاته نێو هاوپه‌یمانییه‌كه‌یه‌وه و مه‌رجیش نییه هه‌مووی عه‌ره‌بی بێت. ده‌شگوترێت ڕه‌نگه هاوپه‌یمانییه‌ك له نێوان سه‌درییه‌كان و سوودانیدا بکرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق.
به‌گوێره‌ی بڵاوكراوه‌یه‌كی ڕۆژنامەی شه‌رقولئەوسەت، له‌ئێستادا دووره په‌رێزییه‌ك له نێوان سوودانی و پێكهاته‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌یه. هه‌روه‌ها به‌پێی ڕاپرسییه‌ك سوودانی 69%ـی پشتیوانیی عێراقییه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه له ساڵی 2023 دا و ڕه‌نگه بیانه‌وێت ئه‌مه‌ش به هه‌ل وه‌ربگرن.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه، مەجاشع تەمیمی توێژه‌ری نزیك له ڕه‌وته‌كه ده‌ڵێت: ئێستە گفتوگۆی چڕ له نێوان ڕه‌وتی نیشتیمانیی شیعی و له‌لایه‌نه سیاسییه‌كانی تردا له نێویاندا هێزه‌كانی نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامه.
گوتیشی: به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌وته و به‌شداریی له هه‌لبژاردنه‌كاندا، به‌هۆی هێزه‌كه‌یه‌وه له‌نێو كۆمەڵگەی عێراقیدا هه‌موو هاوكێشه‌كان هه‌ڵده‌گێڕێته‌وه به‌تایبه‌تی له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقدا و دڵنیاییشی دا له‌وه‌ی ڕه‌وته‌كه پلان بۆ سیناریۆیه‌كی تازه و جیاواز له‌وه‌ی ڕابردوو داده‌ڕێژێت، چونكه سه‌در ئه‌زموونه‌كانی ڕابردوو دووباره ناكاته‌وه و هاوپه‌یمانێتی داهاتووشی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كاندا به‌مەبه‌ستی به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتیمانی ئه‌گه‌رێكی نزیكه.
ئه‌مه له‌كاتیكدایه پلان وایه هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق له كۆتایی ساڵی داهاتوو یاخود سه‌ره‌تای 2026 بکرێت.