وەزارەتی شارەوانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی خەڵکی کۆیە دەرکرد

گوژمەی زیاتر لە 54 ملیۆن دینار، بۆ په‌ره‌پێدانی ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی شاری كۆیه خه‌رج ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، له‌سه‌ر داهاتی گه‌شتیاری، له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر، گوژمه‌ی 54 ملیۆن و 319 هەزار و 500 دیناری، بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و په‌ره‌پێدانی ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی شاری كۆیه خه‌رج کرد.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ئه‌و گوژمه‌یه به‌پێی دوو فه‌رمانی وه‌زاری، له‌سه‌ر داهاتی گه‌شتیاریی له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تەکەوە به‌پێی یاسا و ڕینمایییه‌كانی دارایی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی دراوه.
ئه‌و گوژمه‌یه، وەکو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی دروستكردنی شوێنی نوێژ و دانانی سێتی ئاوده‌ست له سنووری ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی كۆیه و هه‌روه‌ها دانانی كه‌پر و كورسی و یاریی منداڵان له به‌نداوی حه‌مامۆك له سنووری شاری كۆیه.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممەش، 01-09-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانی کرد بە خەرجکردنی بڕی 300 ملیۆن دینار نەختینەیی بۆ نۆژەنکردنەوەی چەند قوتابخانەیەکی قەزای کۆیە.