بوڵتەنی عەرەبی ڕووماڵێکی گشتگیر لە سەردانەکەی پزیشکیانەوە تا ڕووداوەکانی داستانی کوردستان پێشکەش دەکات
کوردستان 24 بەردەوامە لە پێشکەشکردنی پەخشی عەرەبی خۆی بە ناونیشانی "بوڵتەنی عەرەبی" لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییە جۆراوجۆرەکانییەوە.
بوڵتەنی ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ـی ئەیلوولی 2024 کە خەمائیل ساڵح و ئەحمەد عەبدولڕەزاق پێشکەشی دەکەن، سەرنجی بینەران ڕادەکێشێت بەهۆی هەمەجۆری ناوەڕۆکەکەیەوە کە دیارترین کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە.
لە ئبوڵتەنی ئەمڕۆدا، باس لە کۆمەڵێک بابەتی گرنگ دەکارێت کە جێگەی سەرنجی بینەران لە هەرێمی کوردستان و عێراقە.
بوڵتەنی ئەمڕۆ رۆژی پێنجشەممە 12 ی ئەیلوولی 2024 ، تیشک دەخاتە سەر سەردانەکەی مەسعود پزیشکیان سەرۆکی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان و یادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول لە دژی ڕژێمی عەبدولکەریم قاسم، هەروەها تیشک دەخاتە سەر داوای دیندار زێباری بۆ ئیرلەندا بۆ دۆکیۆمێنت کردنی تاوانەکانی داعش.
هەروەها لە بوڵتەنەکەدا، چالاکیەکانی "داستانی کوردستان" لەدهۆک نمایش دەکرێت ، کە وێستگە مێژووییەکانی گەلی کورد لە سەردەمی کاوە ئەلحەدادەوە تا 16ی تشرینی یەکەمی 2017 پیشان دەدرێت.
لەگەڵ ئەوەشدا، باس لە چۆڵکردنی 77 بارەگای پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لەسەر سنووری عێراق و گەیاندنی چەکی قورس بە هێزەکانی پێشمەرگە دەکات لەگەڵ دامەزراندنی یەکێتیی وەبەرهێنان لە نێوان هەرێمی کوردستان و قەتەر.
ئەو بوڵتەنە وردەکارییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بۆ دامەزراندنی X Forum باس دەکات.